تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شفتە (گەرمێن)
گۆشتی قیمه بە ئاردەوە پارچەپارچەی پان و خڕ و گچکە لە نێو ڕۆنیدا سوور دەکرێتەوە، شامی کەبایب. (ئەرده.) قسڵاوی خەست. کفتەی خڕ و پانکۆڵەی گۆشتی قیمەیە، کە لەناو ڕۆنیدا سوورکرابێتەوە.
شفتەزێ
(هەو. ، جا.) ژنێکە هێشتا منداڵی لە شیری نەکردبێتەوە و ئاووس بێ و بزێ و شیری کۆن و تازە یەکتری بگرێتەوە. بڕوانه: شفتەژێ.
شفتەژێ (هەورا.)
ژنێکە هەموو ساڵێکی بزێ و زۆر زگان بکات، کە هێشتا منداڵی لە شیر نەکردبێتەوە.
شفتەژە