تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شرب (ئەرده.)
دارێکی ناوداره، عەرعەرەری کێوی.
شرت (باک.)
بادامی تاڵ. بڕوانه: شرتک.
شرتن و شۆلێ بڕین
مەبەس لە جنێودانێکی زۆره بە یەکێکی.
شرتک (باد.)
توولەی مێو. لکەداری ووردە دەیکەنە گەسک.
شرخە
شردان (باک.)
هەوێن، قاوورمه.
شرقه
شرقەشرق
قرچەقرچی شکانی دارانه.
شرقەوباڵی (هەورا.)
شەققەی باڵی.
شرن (باک.)
لمووزی بەرازی، لمبۆز، کەڵبەی بەرازی.
شرنگ
شرنگه
جووره دەنگێکه وەکو دەنگی شیر و خەنجەر، کە بوەشێنرێ.
شرنگین (باک.)
دەنگی زەنگۆڵەیە، خشەخش، زەنگ و هۆڕ. ـ ی: دەنگی زەنگو هۆڕ.
شرواڵ (فه.)
شروو (خۆ.)
شرووڤه (باک.)
شروە هەڵاڵێ
(هەورا.) گوڵێکی سوور و سپییە وەکو هەڵاڵەبرایمه وایه بەڵام گچکه تره.
شرپ (باک.)
(باک.) ئیشارپ. هەوری پۆشییە ژن لە سەری خۆیانی دەبەستن.
شرپژن (کە.)
ترپژن.
شرک (باک.)
داو، تەپکەی باڵندانه. (باک.) پلووسک، سوولاوک. شڵپەی ئاوێ. (باک.) شێرەی سەماوەرێ و ئیتر. (باک.) گوڵنگ، گوڵینگ.