تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چێشتی نیوەڕۆیە
تاشت، فراڤین
چێشتی کۆنی شەوێ
شەومەند، چیوەرۆک
چێشتە
گۆشتێکە بەبێ داو لە شووێنێکی دادەنرێت تا شەوێ جانەوەر بیخووا جا بۆ سبەی شەوێ تەڵەی بە گۆشتەوە بۆ دادەنرێتەوە، کە هات بیخوات پێوە دەبێت، گیانداری چەش
چێشتە قوڵێ
(هەو) شێوەقوڵێ، شیوەقوڵانێ، (هەوڕەوا) شیو شیوانێ، کۆ کردنەوەی چەند جوورە خوواردەمەنیەکە لە لایەن چەند مناڵێکییەوە، کە دابەشی دەکەن بە ناو خۆیاندا
چێشتەتەڵە(شا)
(کۆ) چەشە، (هەورا) چەشتە، دانەخۆرە، گۆشتە یا باڵندەییکە لە نێو تەڵەی دابنرێ بۆ ڕاوێ
چێشتەخۆشە(ئەردە)
کەرەستەی چێشتێیە
چێشتەخەو
خەوی چێشتانە
چێشتەقوڵە
چێشتە قوڵێ
چێشتەنووێژ
نووێژی چێشتانێیە
چێشتەنگاو
چێشتان، چاشت، چاشتەنگاو، تاشت، کاتی قاوەڵتوونێ، چێشتانگاو، چاشتیگا، پێش نیوەڕۆیە
چێشتەکوڵێن(ئەردە)
چەشتن
چێژتن، تاقی کردنەوەی تامی چتان بە زمان، چەشین، چەشەکردن، مەزین، مەزەکردن
چەشتە
گیانداری چەش، خۆراکێکە بۆ گرتنی نێچیران بە تەڵەوە دەکرێ
چەشتەبوون
چەشتەخۆر
چەشەخۆرە، باڵندە یا گیان لەبەرێکە، کە چەشەی خوواردبێ._کردن: چەشتکردن
چەشتەی(هەورا)
چەژتن، چێژتن، چەشتن
ڕاداشتن
نیشتاندان. دەست- : بەدەستی نیشاندان، چتێک بە دەستییە ڕوو بە کەسێکی ڕاگرتن تالێی وەرگیرێ.- ی منداڵ : ڕیاندن ، میز و گوو پێ کردنی منداڵ ، ڕاهێشتنی منداڵ . دابەستنی ئاژاڵ یا ماڵات بۆ قاوورمە
ڕاهشتن
(باک.): ڕیشەکەنکردن، لەڕیشه هەڵکەندن، لابردن
ڕاهشتن هەڤ
(باک.): پیلەگرتن، شەڕوکێشەکردن، پەلاماردانی چتێک
ڕاهێشتن
بانگ- : بانگ دان، جاڕدان. تڕکەندن، زرت کێشان، ڕۆهیشتن و درێژبوونی چووی یەکسم و گوێدرێژ و ئیتر. ڕایەڵکردن، ڕاچاندنی ڕیس و گوریس. ئامادەکردنی منداڵی ساوا بۆ میز و گوو کردن