تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شاها
نێوی ئافرەتانە.
شاهانه
پادشایانە، میرانە، شایانه، وەکوو میر و پادشایان.
شاهد (ع.)
شاهـ
شا، پادشا، میر، خونکار. یەکێکە لە کەرەستەی شەترەنجێ.
شاهنامه
شاهکار
شاهۆ
شینەشاوە، شینەشاهۆ، شاوە، شاهێن، باڵندەیەکی گەورەی سپی واشە بەقەد لەگلەگی دەبێ بەڵام قاچ و دندووکی ڕەشە و گۆشتیشی دەخورێت. نێوی زنجیرە کێوێکییە لە هەورامانێدا کەو تۆتە لای ڕۆژهەڵاتی خووارووی هەڵەبجەوە.
شاهی
شایی، پادشایی، میری، خونکار، (باک.) شادمانی، دڵخۆشی، کەیفخۆشی. جوورە پوڵێکی کەمنرخە.
شاهین
شاهینەت (باک.)
شاهیک
(باک.) جێگایەکە خلیسکی لەسەری بە ئاسانی بکرێت. لووس. ـ کردن: لووسکردن.
شاهێ کەوا (باک.)
کەوێکە چاو و پەنجە و دندووکی زەردبێ.
شاهێن
شاباز، شاقەشێن، شەنهاوۆ، شاهۆ، شەهێن، شاوە، باڵندەیەکی بۆری گۆشت خۆرە و لە باز گەورەترە.
شاهەنشا
سەرۆکی چەند پادشایەکی. قەڕاڵ، شەهمەڕشا. میری چەند نەتەوەیەکی، شای شاگەل. ـ یی: شایەنشایی.
شاهەنگ
پادشای هەنگان، هەنگێکی گەورەیە لەناو پوورەی هەنگاندا شانەی هەڵدەبەستی.
شیرین شاهۆ
(ئەرده.) شینەشاهۆ.
بۆشاهی(باک)
شینەشاهۆ
شینەشاوه، شیرین شاهۆ، پەلەوەرێکه بەقەد لەگلەگییه و گۆشتیشی دەخورێ.
شەهنشاهـ
شاهەنشا، میری میران. ـ ی: شاهەنشاهی.