تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داخشان
داخوشان
داقڵیشان
قەڵشان،قەڵشین،قڵیشانی چت لەباری درێژیدا.
داقەڵەشان
قەڵشان،قەڵەشان،داقڵێشان.
دالووشان
سڕانەوەی (لووت)
دانەنیشان
(ئەردە.): گەوهەربەند
داوەشان
داوەشین٬ هەلا هەلا و پارچە پارچە بوون٬ تەکان٬ داتەکان٬ داوەران٬ داوەرین. دافەتان٬ داڕزان٬ بچکان٬ پورتکان٬ ڕزان٬ کەنەفت بوون٬ بۆ جنێویش بە کاردەبرێ
داپۆشان
داپۆشتن،داپۆشین
داڕووشان
ڕووشان،ڕووکان،ڕیشیان،شەرمخاندن.
داکشان
کشانە خووارەوە٬ هاتنەخووارەوەی چتێک یا چەند چتێک لەبەرزییەوە بە گورجی. ئەلفێکی کورتە لە ژێر تیپێکی عەرەبیدا دەنووسرێ کە(ی) ی بەدەمەوەبێ
داکێشان
(ئەردە.): کێشانە خووارەوە٬ ڕاکێشانی چتێک لەسەرەوە بۆ خووارەوە٬ شۆڕکردنەوە٬ داهێشتن. (ئەردە.): ڕاخستن٬ پان کردنەوە٬ پانەوکردن٬ درێژکێشان
درێژکێشان
(ئەردە): تلۆر، تلۆرکەفتن، قنگەوتلۆر، پاڵکەوتن، (ئەردە): دلوورکەفتن
درەخشان
تروسکان، تروسکەدار، چتێکە زۆر پرشنگ و ڕووناکی بداتەوە
درەوشان
وورشەدان، تروسکان، برووکان، برووکانەوە
دڵ ئێشان
خەفەتخوواردن، شەروکێشە. نەخۆشی و ئازار ڕوو لە دڵکردن
دۆوشان
دۆشینی ئاژاڵ و ئیتر
دەرکێشان
هێنانە دەرەوەی چتێک لە چتێکی تر بەزۆر٬ دەرهاووردن.
دەس لێکێشان
دەست لێکێشانەوە، وازلێ هێنان