تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شانس (فه.)
شانشین
کۆشکی شاهانە، گەنجینه، باڵەخانە، خەڵوەتی، شانەشین. ـ ی خانووانە، گەنجینە. پایەتەخت.
شانوشین
گوندێکە لەرا سەری شاری نسیبینێیە، شاهنوشین، جێگای ڕۆنیشتنی پادشا و میر و خونکارانه، خانی لە مەم و زینێدا دەڵی: شازادەیە شانیشینی مەکانه عنقایە بلندە ئاشینە شانوشینی کردۆته قصری میری بۆتانی. دوو سەکۆی چکۆڵەیه لەملاولای پلیکانان دروست دەکرێ، کە پێدا سەردەکەونە سەر کۆشکێ. پایتەخت.
شانوو
شانپۆش
دەسماڵی ژنان، چتێکە بدرێ بەسەر شاندا.
شانک (باک.)
عازەبی، زیبکەی عازەبی.
شانگ (فە.)
شانۆ (هەورا.)
شایان، شیاو. شووێنێکی بەرزە له تەختە دروست دەکرێ هونەرمەندان لەسەری گەمەی دەکەن و هەڵدەپەڕن. تەمسیلیشی لەسەردەکری.
شانی (باک.)
نیشان. ـ دان: نیشاندان. (جز.، بۆتا.) خەمگین، پەڕوشدار. (لو.) شانە.
شانی دار
شانین (ئەردە.)
فڕێدانی چت، پەرتکردن.
شانە
داڕوغه. سەڕوکی شاگرددارۆغان. (باک.) گەڕەک. شانێ هنگڤێ: شانەی هەنگووینی. ئاسنێکە فیشەکی تێدەخرێت بۆ دەمانچە و تفەنگ. (ئەردە.) ئەرده، لێسه، ماڵە. شە، شەهـ، شەهک، سەرشەهک، سەر شەهـ، موو و تووکی پێدادەهێنرێ.- کردن: گووڕنیک. (هەورا.) شان، شانه و دەفری جۆڵایی. ئەو کەسەیە لەلایەن ئاغاوە خەرمانان هەڵدەگرێ، سەرکار. شه، چتێکه تووکی سەری پێدابهێنرێ. (ئەردە.) دیانە، شانە اوریشم داهینان.
شانەشین
شانەوشان
شانەکار
ئافرەتێکە سەری ژنان ڕێک بخات.
شانەکردن
‌ـ ی موو: داهێنانی به شانە.
شانەگەر
کەسێکە شانەی دروسبکات.
شانەی جۆڵایی
دەفەی جۆڵایی، شەمته.
شانەی خوری
جوورە شانەیەکی تایبەتییە خوری پێ له شانه دەدرێ.