تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شاق
شاق باق و شاق واق، شاقشاق له دەنگی مریشکداندا دەردەکەوێ.
شاقروان
شاقشاق (باک.)
قرتەقرتی مریشکانه.
شاقواق (باک)
شاقشاق. قرتەقرتی مریشکانه.
شاقولاپ
قولاپی گەورەی جقەدار.
شاقولی ئاغا
داعبایەکی ڕەشی گچکەیە زۆرجار له چای هەنجیردا دهبینرێ.
شاقووت (زا.)
پەلی دارە گووێزێکە، کەبڕابێ.
شاقوول
فاقە، تەپکه. شاوول.
شاقڵ
شاقەلی کەوا، چاکلی کەوا، داوێن، دان.
شاقۆڵ (ئەردە)
شاوول.
شاقین
دەنگی کەروێشکی.
شاقەشین
شاهێن (باڵندەیکە).
شاقەلدار
کەسێکە بەرگی وای لەبەردابێ شاقەل و داوینێ هەبێ.
شاقەڵ
قەبارەی گیاندار. باڵی باڵندەی گەورە.
عوششاقی (بابا.)
جووره ترێیه، ووشەکه لە ڕەچەڵەکدا بێگانەیه.
شاقشاق (باک.)
قرتەقرتی مریشکانه.
شیر مشاق
گیایەکی پەلک باریک و شینه گوڵیشی سپیه و قامکێک بڵند دەبێ و بە پاک کراوی دەخورێ.
شەمشاق
عوششاق (بابا.)
جووره مەقامێکه ووشەکە لەبنچینەدا ئارەوییه.