تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بارێسەی چادر
پارچەی چەرم یا داری خڕ کە لەسەر دار ئەستوندە قایم دەکرێ و بەنی لە دەرەی دەپێچن، کە دەبەر چادرو خێوەتان دەدرێت
باڕێسەی دووخ
فسەی فس
سرتەسرت٬(کۆ.):فسکەفسک٬ (هەورا.): شیلانی مووروو
هەناسەی هەرەدوایی
هەناسەی سەرەمەرگ.
واسەی
(ژا.): خوواستن
وراسەی
(هەورا.): دروومان
ڤراسەی
(هەورا.): ووراسەی ٬ دروومان٬ دروون
کاسەی ئەژنۆ
چاڵایێکە لەسەر چۆک کاسەیێکی لەسەر لاق و سمی پێ دەجووڵێ
کاسەی خونچەی
کاسەی شکۆفە
کاسەی زرانی
کڵاوەی سەر ئەژنۆیان
کاسەی سم
قاپیلکی سم
کاسەی سمت
چاڵایێکە لە لای ڕاست و چەپی ئێسقانی سمتەوە٬ کە ئێسقانی ڕانی تێدا دەجووڵێ
کاسەی سەر
کەڵلەی سەر٬ قاقلۆک٬ کاپیل٬ کاژەڵە٬ قاپی سەری٬ (باد.): کولۆخ٬ کاژەڵەی سەری
کاسەی هەتیوان
(ئەردە.): کاسەی هەژاران
کاسەی هەژاران
سفرەی هەژاران
کاسەی چاو
(هەورا.): کاسەوچەمی٬ کاسەی چەم٬ کالانی چاو.
کاسەی چەم
(هەورا.): کاسەی چاو
کاسەی ڕەش
بۆ کەسێک یا ماڵێک بە کار دەبرێ٬ کە شەواانە و بە تایبەتی لە جێژناندا بێ چێشت بێ
کاسەی گوو
کاسەی پیسایی
کاسەی گووێچکە
کاسەی گوێ