تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دێڵە سەگ
(باک.):دێڵک،دێڵە سە
سەگ بنێسی
سەگ بنێسە(کۆ،شا) سەگاناسە.
سەگ بەحەسار
سەگ بەحەووش.
سەگ بەحەووش
مەبەس ئەوەیە سەگ یا گیان لەبەرێکی تر بخرێتە ناو حەووش ولێی درێ وکوتەککاری بکرێ.
سەگ(دەر)
سەو(باک) کوچک(دزە) سپە،گەماڵ(باک) سە(صە) سەی،سەە(هەو) کسۆک(هەورا) تورتە، سەناتور، سپڵەووت، سپڵۆت، سلپۆت(شارە) مردار،سپڵۆک،سپڵە، سپاگ،سەگی مێ، دێل،دیڵەسەگ،(ئاوێ) سپاکۆ،سەگی نێر، گۆڵ، گۆڵەسەگ، گەمال،سەگی پیر:گەپە.
پاسی سەگ(ە)
وەڕینی سەگ
چیو دەم سەگ
چیو دەم سەگ:
داری دەمی سەگ.
سەگانە
ئەوجوورە کردارانەیهلەسەگ بووەشێتەوە.
سەگاو
سەگڵاو، سەیێ ئاڤێ، سەماسی، سەباڤ، داعبایەکی ئاوی درێژی چووار پێ وەگووێلکی ساوا دەچێ چنگی وەکوو چنگی سەگیە و پێستی بەنرخە(ئەردە)-ی: سەگڵآو،سەگاو.
سەگبا(ڕەوا)
دەردێکی سەگانە قوونیان دەگیرێ وپیسایییان پێ ناکرێ.
سەگباب
کوڕی سەگ،لەکاتی جنێو وڕق هەستانێدا بەکار دەبرێ.
سەگبان
(باک)سەگمان.
سەگدەس
سەگدەست
ماڵاتێکە سمەکانی بڕێک خوواربێ و خوش بنگێوێ-ی: سەگدەسی.
سەگسار
نێرەی مەیموونێیە، مەیموونی نێرە، قوونسۆر، سەکسار،وەکوو سەگ بۆجنێوبەکاردەبرێ لەڕاست ئافرەتاندا.
سەگسەگانێ (هەو)
گەمەیەکی کوڕ وکچانە.
سەگسەگە
گەڕۆک،گەڕیدە.
سەگشان(باد)
(باک) سەگمان،نیشانچی.
سەگشکاری
توڵە، یۆز، سەگی ڕاوێ.
سەگلوور
لوورەلووری سەگ
سەگماسی(باک)
مرۆی لێهاتوو(باد،باک) سەگڤان،سەکمان،سەگمان ئەنگێو،نیشانەشکێن،(باک) پێشمەرگەی پیادە-ئەنگێو:نیشانەئەنگێو،نیشانە شکێن.
سەگمەرگ
مەبەس لەمەردومی گیانسەختە.
سەگمەرگی
بەدبەختی،کەنەفتی،مردن وگیاندان،ژیان بەتاڵی ڕابووآردن،گوزەرانکردن بەسەختی وتاڵی
سەگهار
سەگی هار
سەگور(باک)
سەوگوور(باک) سەهگوور،داعبایەکە لەنێوانی سەگ وگورگیدا پەیەدادەبێ(باک) ڕوواناکایی بەیانی،تاریک وڕوونی بەیانی.
سەگووان
کەسێکە تەنها سەگی بەخێوبکات-ی: سەگ ڕاگرتن،سەگ بەخێو کردن.
سەگوەڕ
دەنگی وەڕینی سەگی زۆر،سەوەڕ-ی: وەڕین وحەپەحەی سەگ.