تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەهۆڵ
(خۆ.) ڕمە، (باک.) کاک، کر، (هەورا.) بەیسە، یەخ (کە.، هەو.) شەختە، قاقا، قەشا، قیر، ئاویکە لەبەر تەووژمی ساردی و سڕی بەستبێتی.-ی سپی: خووێسک.
سەهۆڵ خانە
ژوورێکی گەورەی تایبەتیە زستانان پڕ دەکرێ لە ئاو و دەیبەستێ و هاوینان سەهۆڵەکەی دەفروشرێ، مرازێکە یا شووێنێکە سەهۆلی تێدا دروست بکرێ، زۆزانیک، سەهۆڵکار، بەفرکار.
سەهۆڵاو
ئاوێکی ساردە، کە بە سەهۆڵ گیرابێتەوە.- اوی: ئاوێکە پڕ لە سەهۆڵ بێ.
سەهۆڵبەندان
(هەورا.) یەخبەندان، شەختە، بەستەڵەک، (زەن.) ماسیان، کاتێکە لەبەر سەرما و سڕی ئاو بەستبێتی و بووبێتە سەهۆڵ.