تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرلێ سەندن
وەڕەزکردنی یەکێک بەزۆر سەر خستنە سەری ویازۆرچوونە لای
برووز سەندن
زۆر بوون، چڕەبوون
جۆش سەندن
کوڵینی شلەمەنی لەسەر ئاوور. گەرم بوونی یەکێک لە کارێکیدا، مەبەس لە تاو سەندنی جیهانە لە هاوینێدا
دڵ لێ سەندن
ڕاکێشانی دڵی کەسێک بە ووتە و کردەوە و شێوەی شیرین
سەندن(کە،دەر9
ئەستاندن بەزۆر،کڕین.
پەس سەندن
سەندنەوە
وەڵامدانەوە بۆ گۆرانی کەسێکی لەشێوەی گۆرانیە کەی،ئەستاندنەوی چتێکی ،کەلێت ئەستێنرابێ بەزۆر.
ئاوچاوسەندن
مەبەس لە ترساندنە
باوسەندن
بەسەردا زاڵ و چیرەبوون
برەوسەندن
برەو پەیدا کردنی چتێک
تاوسەندن
سووربوونەوەی کان لەناو ئاگریدا
دڵسەندن
مەبەس لە هۆگرکردنی کەسێکە بە چەشنێکی وا دڵی لێ ئەستێنرابێ
زوبەسەندن
زۆربوون و پەرئەستاندنی چت،ئاوەکە یا ئاورەکە-یئەستاند
پەرەسەندن
پەرەگرتن، پەرەئەستاندن، (هەورا) وەلابیەوە، بڵاوبوونەوە، زۆربوون. بەڵاڤ بوون، تەنینەوە
گڕسەندن (کە.)
ئاورگرتن٬ داگیرسان٬ گڵپەکردن.