تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قسە سەرد
ووتەی سەربەخۆ
پلۆ گەرمی و سەردی(هەورا)
پلەی گەرمی و ساردی
پلەو گەرماو سەروای(هەورا)
پیرێژنە سەرئاسنینە
دەعبایەکە لە گچکەییدا بەقەد زچێک دەبێ و هێلانەی لەناو خۆڵێدا دروستدەکات
پێچووکە(سەرد)
سێ چووکڵە
کالیسکەی سەربەفر
عەرەبانەی سەربەفر٬ باخێڵ٬ تاخووک
کەووشی سەرپایی
کەوشی سەرپێیی
گاوری سەرکۆ
ئەو کوردە زەردەشتیانە بوون٬ کە مووسڵمان نەبوون و پاڵیان وەچیایاندانا٬ لە دوواییدا لە داخان بوونە فەلە.
گای سەرە
گایەکە لەلای سەرەوەی گیرەوەی دەخرێ.
ئاسەرلێف
ئامسەری
ئاوسەرکەفتن
ئاوپۆشی، سەرکەوتنی ئاوو داگرتنی
ئاوسەرکەمی
ئێزدینسەری(باک)
جوورە بووزووێکە
باروسەروزمانی(هەورا)
بەڵغی سەری زمانی
بانسەرە
جوورە خشڵێکی ژنانەیە
بانەسەرە
تەپەی سەر. جوورە خشڵێکی ژنانە
بسەرخووە(باک)
بسەرهاتی(باک)
بسەرڤەهاتی
بسەرکەتن
وەسەرکەوتن. ڕزگارو قوتاربوون
بەرەوسەرەوە
بڕوانە: بەرەوسەر
بەسەرادان
بەسەردادان، لە ناکاو چوونە سەر یەکێک
بەسەراهاتن
بەسەرداهاتن، ئامۆژگاری کردن، هاتنی یەکێک بەسەر کەسێکی تردا لە کاتی کار یا گوفتارێکیدا. کارەسات و گێچەڵ بەسەرداهاتن
بەسەراچوون
لەبیرچوون، لێ تێکچوون. سەر لێ شێوان، وازلێ هێنان، هەڵبوواردن، ڕابردن، لەسەر چوون، تێپەڕین. چوونی یەکێک بەسەر یەکێکی ترا لظهکاتی کار یا کردارێکیدا
بەسەربردن
کات بردنە سەر هەر چۆنێک بێ، بەجێ هێنان، بردنە سەرو ئەنجامدانی کارێک بە هەر جوورێکی بێ، پێکهێنان
بەسەردابڕین
چتێک لە لایەن فرۆشیارێکەوە بە زۆری بە نرخێکی زۆرو یا سەرەڕآی بێ کەڵکی و کەموکووڕی دان بە کەسێکی. کێشەو ڕووشەو گێچەڵێک بە ملی کەسێکیدا بڕین. ئافرەتێک، کە بە زۆر خۆی بەسەر پیاوێکیدا ببڕێ
بەسەردادان