تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەراگرە
سەرای
سەرای شایی
دەرباری پادشای
سەرای میری
دەرباری پادشایی
سەرایدار
کاروانسەراچی. –ی: کاروانسەراچێتی.
سەربار
سەرەڕا٬ سەرڕا٬ دەرف٬ ناوبار٬ دەردو خەفەتێکە لە ژوورووی ڕەنج و ئەرکی جەرگبڕدابێ٬ ئەو کەل و پەلەیە٬ کە لە سەرباری دادەنرێ٬ نێوبار٬ هەرچتێکی لە نێوانی دوو تاسی باری دابنرێ سەرباری پێدەڵێن.
سەربارانە
باجێکە لە باری وەردەگیرێ.
سەربارە
سەرەڕا٬ دەرف٬ سەرڕا٬ سەربار
سەرباز
هەیته٬ پێشمەرگە٬ کەسێکە چەکدار کرابێ بۆ پاسی نیشتمان٬ (کوردی کۆن) مفردی
سەربازخانە
شووێنێکە٬ کە سەربازی میری تێدا جێگیر بێ
سەربازکاری
ڕاژەی پێشمەرگەی
سەربازگیری
سەربازگە
سەربازی
پیشەی پێشمەرگەی
سەرباس
باسێکه٬ کە لێی بدوێن.
سەربان
بان٬ دیوی سەرەوەی بانی یا ڕووی سەرەوەی بانی.
سەرباڵ
پەڕە گەورەکانی سەرباڵی باڵندانە٬ سێ شاپەڕی گەورەیە بەسەر باڵی باڵندانەوە.
سەربدەو
(باک.): چێشتێکە لە ساواری یا لە گەنمە کوتاو و ماشی دروست دەکرێ
سەربردن
بەسەربردن٬ بەئەنجام گەیاندن
سەربردە
(دزە.): سەراوورد٬ سەرگوزەشته٬ بەسەرهات٬ سەربوواردە.