تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە
چهوه٬ سەرووکانی٬ سەرچاوگه٬ پنار٬ کانی٬ جێگای لێ هەڵقوڵانی ئاوێیە ٬ چەشم٬ سەردەرخستنی ئاوی کارێزە٬ دهنگالە. بنیات٬ چارگە
سەرچاڤ
(باک.): بەشێکە لە ڕوو٬ کە کەوتۆتە نێوەڕاستی دووایی کەپۆ و نێوەڕاستی نێو چاوانەوە
سەرچنگانە
لەسەردەستان٬ بەڕێگایەدا ڕۆیشتن
سەرچووزەڵە
(شا.): چووزەڵە
سەرچوون
کوژران٬ مردن٬ تێداچوون. تێپەڕینی سەر٬ تەواوبوون٬ بە پایان گەیشتن٬ بە-:بەهەڵەچوون
سەرچڵ
سەرپۆپەی داران و گژ و گیایان. سەرسەری٬ هەڵەشه٬ ڕەمەکی٬ تووڕە٬ بێ گووێ٬ جەربەزە٬ مرۆڤێک دووا رۆژ نەیەنێتە بەر چاوی خۆی. خۆدەرخەر. –ی: سەرپێچی٬ کەللە ڕەقی
سەرچۆپی
سەرهەڵپەڕ٬ سەرپێشی داوەتێ٬ هەڵپەڕینێکە لەسەر پەڕی لای ڕاستی داوەتێوە ڕێزبگرێ. – کێش: ئەو کەسەیە ٬ کە لە لاپەڕی ڕاستی داوەت یا ڕەشبەڵەکێدا هەڵپەڕێ. –کێشان: لە لای ڕاستەوەی داوەت یا ڕەشبەڵەکێدا هەڵپەڕین
سەرچۆکهاتن
بەسەرچۆکداهاتن٬ لەسەر چۆکان دانیشتن
سەرچیچک
گۆی مەمکی
سەرچیچکاندن
(هەورا.): هەڵترووشکان.
سەرچێنە
(دەر.):چیلک٬ چۆپی٬ (ڕەوا.) لق و پۆپی ئەو دارانەیە٬ کە بۆ فرۆشتن یا دارەڕایەڵێ دەکرێنەوە و فڕێ دەدرێن
سەرچەسپ
سەرچەشمە
سەرچەم
بەسەرچاوان. سەرچاوکە. سەرشیو٬ کەنار٬ شیو.
سەرچەمە
(هەورا.): سەرچاوه٬ کانی
سەرچەوت
قەرزکووێر٬ ناڕاست٬ کەسێکە مافخۆربێ و قەرزان نەداتەوە٬ پەیمان شکێن. –ی: ناڕاستی٬ قەرزکووێری٬ بەڵێن شکاندن
سەرڕا
دەرف.سەربارە .سەرهڕا –ی ئەوە:سەربارەی ئەوە
سەرڕاست
دەست پاک. شامبۆز . ڕاستکردار. راستبێژ . پەیمان نەشکێن
سەرڕاستی
دەستپاکی .شامبۆزی . راستکرداری