تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرخوڵی
سەرەسووڕە٬ نەخۆشیەکە سەری مەردوم گێژ دەکات
سەرخۆ
لەسەرخۆ٬ هێمن
سەرخۆش
دڵخۆش٬ کەیفخۆش٬ پۆزبەران٬ لە شادمانی و خۆشیدا بوون. مەست .کەسێکە بە هۆی ئارەق و مەی خواردنەوە بێ هۆش بووبێ
سەرخۆشکردن
سەرخۆشی
سەرەخۆشی. کەیفخۆشی. مەستی. –کردن: دڵدانەوەی کەسێکی مردووی لێ مردبێ یا تووشی ڕووشەیێکی بووبێ.
سەرخێڵ
سەرۆکی عێل و خێڵەسات٬ سەرکۆمار. –ی: سەرپەرشتی خێڵ و ۆزان
سەرخەرمان
ئەو دەخڵە خاوێنەیە٬ کەلەسەرەوەی خەرمانێیە٬ دژی بن خەرمانێیە
سەرخەو
کەمەنوستنێکە٬ کەمە چاوگەرم کردنێکە
سەرخەو کردن
سەرد
(هەورا.): سارد٬ لە فێنکی پتر. مرۆی خاو لەکاروباردا
سەرداب
(باک.): سارداو٬ ژێرزەمین٬ نهۆمی هەرەبنەوە٬ سارداو
سەردابەردە
(هەورا.): سەرمابردو
سەرداخانە
(ئەردە.): سزا و سرانەی هەڵاتنی سەربازییه٬ کە لە خاوەند سامان دەسێنن
سەرداخستن
سەردار
سەروەر٬ خان ٬ سان٬ سەرەک٬ خشەئیته٬ هرار٬ گەورەی ماڵێ٬ سالار٬ سەرۆکی لەشکر و پێشمەرگە. مرازێکی تەونییە. نێوی پیاوانە. (باک.): کە دار دەبڕڕێ بۆ فرۆشتنێ دەکرێتە 3 پارچه٬ سەردار٬ ناڤدار٬ بندار
سەردار لەشکر
سەردارسپا
سالار٬ سەرلەشکر٬ سەرۆکی لەشکر
سەرداری
سەرۆکێتی٬ سەروەری