تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرگرتن
ڕێک کەوتن، پێکهاتن، سەری ووڵاخ و هیتر گرتن، دارە ڕاو، گڵەبان کردنی سەربان-ەوە: دۆزینەوەی چتی دزراوو، گومبوو، گرتنەسەر.
بەسەرگرتنەوە
ووڵاخ یا ئاژاڵ و چتێکی تری دزراوە، کە بدۆزێتەوە، بەسەرگرتنەوەی پێدەڵێن، دیتنەوە، دۆزینەوە. تێهەڵچوونەوە لە کردار یا گوفتارێک لە نووکەوە بۆ تەواوکردنی وەکوو دەڵێن: قسەکە یا کارەکەم بەسەر گرتەوە