تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرتێشت
(باد.): بەرچا٬ بەرقەننه٬ بەرچایی
سەرتێکردن
مەبەس لە هاتووچۆکردنە بۆ لای کەسێکی: دارا سەری تێکردووم. دم تێنان: دارا دەمی لە ماڵی خۆی ناوە
سەرتەرز
توولەی هەرە ناسکی ڕووەکان
سەرتەریدە
گەورەی جەردە
سەرتەزین
تەزینی سەر لەسەرمان یا لەبەر چتی زۆر سارد خواردنەوە
سەرتەزێن
ئاو ی خواردنەوەمەنیەکی زۆر ساردە سەر بتەزێنێ
سەرتەشی
(باک.): زیندەوارێکە
سەرتەندوور
سەرتەنوور٬ شووێنێکە تەندووری تێدا دانرابێ بۆ نان تێدا کردن.
سەرتەنوور
مدبەق٬ جێگایەکە لەسەر تەندوور ڕێکخراوە بۆ دانیشتن و نان لەسەر کردن.
سەرتەنگ
(کە.): گوریسی درێژە تەنگەی پێ دەبەسترێ لەسەر بارەکەوە
سەرتەڵ
نایاب٬ بژاردە