تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرانسەر
سەراسەر٬ لەمسەرەوە بۆ ئەو سەر٬ سەراپا٬ تووێژاڵی سەرەوەی چت٬ سەرانسەری ماستەکەم خوارد.
سەرانگا
سەرانگایی
بەرایی٬ پێشایی٬ لەپێشدا٬ واژی دووانگاییە.
سەرانگرێ
سەرانگرێ بوون
هەڵەنگووتن٬ کەوتن و تەقڵە لێدان
سەرانگرێ کردن
خستن٬ هەڵەنگاوتن
سەرانگووێلک
سەرگووێلک٬ گووفەک٬ زبڵدان٬ زبڵگە٬ سەرانگۆلک٬ سەرەتووێلک.
سەرانە
زێرەسەر٬ باج٬ خەراج٬ (باد.) خووک٬ قوربانی سەر٬ باجێکە لەم و لەو دەستێنرێ لە جیاتی سەری خۆی ٬ -ی مرۆو مەڕو ماڵاتان .
سەرانەستاندن
سەراهاتن
بەسەرهاتن٬ هەنگامە٬ بەسەرداهاتن٬ تووڕە بوون٬ ئاڵۆز بوون
سەراو
سەراڤ٬ دەستمێز٬ ئاودەست٬ -ی چکۆڵە٬ -ی گەورە. سەرەتاو یەکەمین ئاوێکە بە جۆگە دا بڕوات. سەرچاوە ٬ سەرچاوەکەی ئاوێ٬ کانی.توورەکەیێکی پڕ لە ئاوە منداڵیشی تێدایە لە نێو زگی ئافرەتان و هەموو گیان لەبەرێکدا٬ کە دڕا (ئەردە): ئاوەکەی لێ هاتە دەرێ نیشانەی بوونی منداڵەکەیە دەڵێن –ی تۆقی٬ هەڵمی ئاو٬ سەراب٬ شەبەقی ئاوێ.
سەراواگەر
(هەورا.): سەرا٬ سەرای میری
سەراوتۆقین
تەقینی ئەو پەردەیە٬ کە لە ناو زگی ئافرەتی ئاووسدا و منداڵی تێدایه٬ کە ئاوەکەی هاتەدەر نیشانەی منداڵ بوونە.
سەراورە
سەراوورد
سەربرده٬ سەربهوورد٬ بەسەرهات٬ سەرەتا و بناوانی هەموو چتێک. لای ژوورووی هەموو چتێک.
سەراوژێر
سەراوژێر کردن
سەراوژێربوون
سەراوکۆشک
خانووبەرەیێکی ڕێک و پێک و جووان و گەورەی سەرۆک و میران