تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سێوەکێویلە
سێوەڵووکە
(خۆ.) سێوەرووچک٬ گیایەکە بستێک پتر بڵنددەبێ و گەڵای وەهی تووی دەچێ و دانەدانە وەکوو قوماشی دانەدانە وایە نێرە و مێیەی هەیە٬ نێرەکەی نێرتکی دەردەکات و گوڵی سپی دێنێ وە گوڵی سۆڵە دڕەی دەچێ پەڕی وەکوو گونی مرۆیە مێیەکەی وەکوو چەقالە وایە.
سێپ(زا)
دەستهندووی جووتییە.
سێپا
سێپک، سێداری بەیەکهوە بهستراوون مەشکەی پێدەژەنرێت، سێپەک،سێپێ، سێهپا،خەچرەک،(باک) دوستان(هەورا) سێکوچکە، ئاسنێکی سێ پێیە لەسەر ئاووری دادەنرێ ومەنجەڵی دەخرێتەسەر، سێپای مەشکە، سێپێک.
سێپاڵوو
سییووچ، جوورەدڕکێکی سێسووچە، بۆهەموو چتێکی سێسووچ دەبێ، سێلک.
سێپرووسنەک (دەر)
پەرەسلێرک.
سێپک
سێپایەکە مەشکەی پێدا هەڵدەواسرێ بۆژەندن.
سێپۆلکە
گیایەکە.
سێپێ
سێپا(باک) خەخدەک، سێپایە، سێپای سەر ئاووری.
سێپێ یی
کەلەهەموو قوونەیەکا دووجار دەچێتە پێشەوە وجارێکیش دەچێتە پاشهوە، جوورە هەڵپەڕینێکە، سێگاڤی.
سێپێ(باک)
سێپێک
سێپای مەشکە.
سێپێک
جوورە کەپرێکە بۆ هەر ستوونەی 3 داری دەوێ، کەدەکاتە 12 دار و هەرسێ دارەی لە جێگای پایەیەکی بڵاو دادەمەزرێت تاکەپرهکە قایم بێت.
سێپەل
ڕوەکێکە، کەتازە سەری دەرهێنابێ.
سێپەلچەرمگ (ئەردە)
ئەسپێکە سێ پێی سپی بێ.
سێپەلە(کە)
بڕکەی کاڵەک وشووتییە، کەپەلداوێ.
سێپەڕە
مرازێکی دارتاشییە داری پێ کوندەکرێ، ئەوەی بە تۆوبکرێ پێی دەڵێن وێنجە پاشەوەڕ، جوورە گیایەکهوە(شەوەر) ی دەچێ، سێ پەڕی لووسی گەڵاخڕە، لەهەندێ جێگا دەچێنرێ و دووسێجار دەڕوێتەوە دەیکەنە گزرە بوئاژاڵان ، جوورە بەفرێکی سێپەڕەیە جوورە خووسێکە.
سێپەک(باک)
سێپێ، سێپای مەشکەیە.
سێپەیدا
سێزاگ، سێگەوهەر،سێمنداڵ.
سێچار(باک)
سێچووارجار:بارم- هاتە ماڵی ئێمە.