تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سێن
ووتەیەکە بە دووای هەندێ ووتەی ترەوە دەنووسێ دەیکاتە ناوی بکەر: مەڕسێن٬ حەقەوەسێن٬ بسێن: کڕیار.
سێناڤ
مرۆیەکە٬ کەگەلێک جاران ناوی خۆی دەگۆڕێ.
سێنج(باک.)
پەرژینی باغ و باخچە بەدڕک و داروبار._ کرن: بەستن.
سێنزە (هەورا.)
سێزدە٬ سیانزە.
سێنزەمین
سێنزەهەم
سیانزەهەم٬ سێزدەهەم.
سێنزەهەمین
سێنی(باک.)
مجۆعمە٬ سینی.
سێنیک (باد.)
دەوری٬ دەفر.
سێنەر
سێن٬ ئەستێنەر.
پەرت سێنی
کڕینی بێ جێ، وێڵ خەڕی
بسێنەوە
هاودەنگ، کەسێکە وەڵامی گۆرانی بێژ یا شیوەنکەران بداتەوە
بمسێنەرەوە
بمکڕەوە، بم ئەستێنەوە، ڕزگارم کە
ترسێنەر
ترسێن، کەسێک، چتێکە مەردومی بترسێنێ
خەسێنراو.
سهگ پسێنکە
کەروێشکی یەکساڵانەیە.
فەرخەسێنی
(باک.باد.):مجۆعمە٬ سینی
پسێنراو
پچکرێنراو، (باک) پچکانراو
بسێن
کڕیار، کڕیدار. کەسێکە بەزۆر چتی لە مەردوم بسێنێ
بەدبسێن
لە ئەستاندنەوەدا چیڕەدرێژ
ترسێن
ترسێنەر، زەهلەبەر، ترسدەر، بەسام، سامدار، (باد) بترس. زاتبەر، زاروبەر
حەقەوەسێن:
چتێکە ، کە تۆڵەی کەم و کوڕی چتێکی پێش خۆی بکاتەوە.
داوەسێن
(ئەردە.): خووێدار٬ خوویداری کار٬ کەسێکە ووڵاخی بەکرێ بگرێ
شەڕهەڵاییسێن
ئاووری بنکایه، شەڕداگیرسێن.
شەڕهەڵگیرسێن
کەسێک که دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕ.
هوون ئەسێن (هەورا.)
خوێن ئەستێن٬ خوێن گر.
پێوەنووسێن
چاوترسێن
کەسێکی گەورەیە لە ماڵیدا یا لە دەرەوەدا، کە لێی بترسێن
چاوداگیرسێن
چاووگی ئاگر، دەستەچیلە
ڕامووسێن
ماچکار
ڕەسێن
گەیێن
ڕەسێن
(که.): گەیێن، ڕاگەیێن، پێڕاگەیێن
ڕەسێن
(فه.، گەر.): گەیێن، گەیشتن. (ئەردە): ڕزگاری، قوتار بوون