تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەستێرەی سیوەیل
(باک)پەرەک
تروندوو(سیوە)
ئاڵوگۆڕکردن
سیواخ
سیواغ(باک.)
گورج._کرن: هەڵدانەوەی قۆڵ و داوێن و ئیتر. (باک.) سوواغ.
سیواق
سیوان
سەویان٬ خێوەت٬ چەتر٬(باک.) کەنارنوشتانەوە.
سیواووک
(باک.) داسندی.
سیواک (ع.)
کووتە دارێکی باریکە سەرەکەی دەکوتن و موسڵمان لە دەمیانی وەردەدەن.
سیودا
ڕووناکیێکە لەنێوانی شەوو ڕۆژیدا دەردەکەوی٬ خووێندەواری٬ شارەزای خووێندن٬ سەواد٬ روو._ بوونەوە: چەقەسووبوون٬ ڕووداماڵران٬ شەرم شکان.
سیودابوونەوە
چاوکردنەوە لە خووێندندا یا لەکاروباریدا٬ ترس شکان.
سیوداکردنەوە
شەرم شکاندن٬ چەقەسووکردن.
سیوسیوە (هەورا.)
تیف تیفەی دووای سەرتاشن. (کۆ.٬ دزە.) گرێژەنەی
سیوسیوەی ڕانی
نێک و جومگەی ڕانی.
سیووڵ (فە.)
سیوچگەر
سیوچەمانەواچ (هەورا.)
گۆرانیبێژ٬ مەقامبێژ٬ گۆرانی (سیاچەمانە) بێژ .
سیویر
سەخت٬ تون٬ توند.
سیوەرووک
جوورە بەرێکی دارەبەڕوویە سپییەو دەخورێ وەکوو سێچکەی وایە.
سیوەڕۆ
لەڕێ و لاوازییەکە لە برسان یا لەبەرنەخۆشیێکی تووشی ئاژاڵ یا مرۆڤان دەبێ٬ کەئیتر ئومێدی قەڵەوبوونەوەیان نامێنێ٬ (خۆ.) سیخەڕۆ.
هەوڕ(بڵ.٬ شا.٬ پژ.٬ سیوە.)
ئاسنجاو٬ قاپ و قاچاخ.