تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆڵەکەی سینگ
ئەو ستوونەیە٬ کە ئێسکەکانی سینگ و پەراسووی پێوەیە
بەرسینچکە(هەو)
بەرسینگ(باک)
سەرسینگە، بەرسینگەی منداڵان. بەرسینگەی ووڵاخی، قایشێکە دەکەوێتە بەرسینگی ووڵاخی بەرزە لە کاتی زین کردنیدا
بەرسینگە
_ی منداڵان، بەروانکە._ی ووڵاخی: بەردلک، (باک) بەرە
بەرسینگەی ووڵاخی
بەرسینە
بەرسینگەی ئەسپی، سینەبەرە
بەلبەلاسینگ(ئاک)
دلێراسینێ
(هەورا.): دلێڕاسینە
دلێراسینە
(هەورا.): براتووتە، قامکی تەنیشت تووتەڵەیە
دەس بەسینە
کەمەر بەستە،گووێدێر.
دەس بەسینەوەنان
لە خزمەت وەستان.*
دەسینە
(فە.): بازنە
سەرسینگە
لێقەیگچکەی منداڵانە،کەلەنێو لا نکێیدا پێدادەدرێ.
قاوەسینی
سینیەکی گچکەی تایبەتییە قاوەی لەسەر دەگێڕن٬ ئەم ووشەیە دوو پارچەیە هەر چەندە پارچەکان تورکی نین بەڵان شێوەی داڕژتنی تورکین
مەزدەسینی
نووسینخانە
دەزگایەکی نووسین٬ شووێنێکە کاری نووسینی تێدا دەکرێ
نووسینگە
جێگای نووسین٬ شووێنی تایبەتی پارێزەرێک٬ یان پزیشکێک یان ئیتر
نووسینەوە
نووسین یا سەر لەنوێ و دووبارە نووسیینی شتێک٬ لەبەر- : نووسینەوەی شتێک لەبەر نووسینێکی دیکه٬ لەسەر-: نووسیینی شتێک لە بارەی شتێکیەوە یان بە بابەتێکەوە
پرسینەوە
بەسەرکردنەوەی چت بە پرسین؛ فیسارەکەس لەدۆستی خۆی دەپرسێتەوە
ئاڤسین(باک)
تێگەیشتن. ئاووسبوون
برووسین(باک)
پڕیشکدان، درەخشان
بلبسین(باک)
واق و مات و ووڕبوون، سەرگەردان بوون
تاسین
ترسین
تەحسین(باد)
تەهسین(باک)
تەپسین(باک)
پانکرانەوە، ڕاخران، تەنککران. لێدران
تەیسین
ترووسکان، درەخشان، بریقەدان. بتەیسە
حولیسین (باد.):
خووانەسین
خوواناسی
خۆنەسین
چۆنێتی باری خۆی و دایک و باب و کار وپیشە و پایەی خۆزانین. لاوێکە یا گەورە کچێکە تەمەنی گەیشتبێتە 14-15 ساڵی،لەوەتی خۆم ناسیوە :واتا(بلوغم)بووە
داتسین
داپڵۆسین
ڕووتکەر، جەردە، داپڵۆسەر
داپڵۆسین
ڕووتکردن، ڕووتاندنەوە، داپەڵۆسین، داگرتنی یەکێک بە لێدانی یەک لەسەر یەکتری، بە چەپۆکی بەسەر و گووێلاکی کەسێکیدا ماڵین
داپەڵۆسین
داکاسین
داکەوتن،ئارامی گرتن.
داکەسین