تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سینە(موک.٬ کەل.٬هەورا.)
سنگ٬ سینگی گیاندار ٬ (فە.) سینەک . سینگ.
سینەئێشە
سینگ ئێشە.
سینەباز (ﺌەردە.)
سینگە و بازد٬ لەڕووی سینگەوە هەستان لەگەمەی کەوشەکێنیدا.
سینەبەرە
بەرەی ووڵاخ٬ سینەبەرە.
سینەبەن
سینەبەند٬ گەردنبەند.
سینەبەند
جوورە خشڵێکی ژنانە بریتییە لەبەرموورێکی سێ لوولەی زێڕ یا زێوی پرپرەداری پێوەیە. سنک بەندی ووڵاخ بەرزەیە و ئیتر٬ سینگەبەند٬ سینەبەرە٬ بەرواکلە.
سینەسپری
سینگ کردنەسوپەر.
سینەم(باک.)
ناوی کچێکی سەرپێهاتییە.
سینەما
مەکینەیەکە وێنەی شت بەگەورەیی بەهۆی کارەباوە نیشان دەدا.
سینەمەکی (هەورا.)
سینامەکی٬ گیایەکی گەرمیانی گەڵاووردی درێژکۆڵەیە بۆ ڕەوانی دەخورێ.
سینەوبەرە
سینەبەند٬ قایشێکی ڕیشوودارە وبەزینەوە بە بەرسینەی چارەوێ دادێت بۆ قایم کردنی زین.
سینەوول(باک.)
سینەپاڵوو
سینەپۆش (جا.)
سیخمە٬ بەروانکە.
سینەچاک
بێشەرم٬ شەڕفرۆشی.
سینەک (فە.)
سینگ٬ جوورێکە لە کاغەزی قومار.
سینەکردن
سینەکەش
سەربەرەوژوور._ی: سەربەرەوژووری.
سینەکەمان
پارچەیەکە لە مۆزیقە چەند تاڵێک (ژێ.) ی لێ قایم کراوە بە کەوانەیێکی ژێدار لێدەدرێ٬ دەنگێکی خۆشی لێ پەیدادەبێ.
دەس بەسینەوەنان
لە خزمەت وەستان.*
نووسینەوە
نووسین یا سەر لەنوێ و دووبارە نووسیینی شتێک٬ لەبەر- : نووسینەوەی شتێک لەبەر نووسینێکی دیکه٬ لەسەر-: نووسیینی شتێک لە بارەی شتێکیەوە یان بە بابەتێکەوە
پرسینەوە
بەسەرکردنەوەی چت بە پرسین؛ فیسارەکەس لەدۆستی خۆی دەپرسێتەوە