تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سینگ
_ی دار: کەلەمۆک٬ سینگوولە٬ پێگۆرەو._ی ئاسن: گوڵمیخ._ داکوتان: (باک.)_خیم کرن. تەختەی پێشەوەی لەش٬ کە کەوتۆتە نێوانی گەرو و زگەوە٬ دەپی سینگی٬ (باک.) چیغ٬ (فە.) مێچ٬ سینە٬ (باک.) پزی٬ پێسیر. سنگ٬ سینگ کوتان: تووک لە کەسێکی کردن یان لە کاتی مردنی کەسێکیدا لەبەرپەرۆشان لەسینگی خۆدان٬ سووژن.
سینگ زرھ (باک.)
زرێ٬ پۆشاکی زرێ بۆشەڕێ.
کۆڵەکەی سینگ
ئەو ستوونەیە٬ کە ئێسکەکانی سینگ و پەراسووی پێوەیە
سینگپۆش
سینگۆ
قەمە یا نێزەیێکی تیژە٬ کەبەسەر تفەنگانیەوەدەکەن لەشەڕێدا لەسینگی یەکتری ڕادەکەن.
سینگی پێ
بەری پێ لەقامکانەوە تابن پانیە.
سینگەوبازد
کاکڵەی سینگی
ئێسکە ناسکەکەی خووار سینگییه٬ دندە
بەرسینگە
_ی منداڵان، بەروانکە._ی ووڵاخی: بەردلک، (باک) بەرە
بەرسینگەی ووڵاخی
سەرسینگە
لێقەیگچکەی منداڵانە،کەلەنێو لا نکێیدا پێدادەدرێ.
نووسینگە
جێگای نووسین٬ شووێنی تایبەتی پارێزەرێک٬ یان پزیشکێک یان ئیتر
بەرسینگ(باک)
سەرسینگە، بەرسینگەی منداڵان. بەرسینگەی ووڵاخی، قایشێکە دەکەوێتە بەرسینگی ووڵاخی بەرزە لە کاتی زین کردنیدا
بەلبەلاسینگ(ئاک)