تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سیرم(باک.)
سیرماست
سیرمووک
سیرمۆک
سیرەمۆک.
سیرمۆکە(شار.)
گیایەکی بەهارییە گەڵای وەکوو گەڵای سیروایە٬ (کۆ.) قوڕادە٬ بەڵام بۆنی ئەم ناخۆش نییە٬ ئاژاڵ بیخوا شیرەکەی بۆگەن دەکات. سیرمەی باریک و چکۆڵە.
سیرمە
(هەورا.) دوواڵ٬ تەسمە. (شکا.٬ نەھ) دڤێل٬ دوهێل. (باک.) دڤێت٬ سیم٬ زۆل. سیرمە٬ وێژە٬ زوێڵ٬ بەندی چەرم٬ تیسماڵکێکی باریکی چەرمینە٬ چەرمینە٬ چەرمی خاوی٬ زوێڵ زوێڵە٬ وێژەی جووت.
سیرمەکێش
شیشێکی باریک ودرێژە٬ سیرمەی بنکی کڵاشی پێ تێ هەڵدەکێشرێ.