تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سۆلاوکە
سۆلاڤ
تاڤگە، ناوی شووێنێکیشە لەناوچەی ئامێدێ.
سۆلتان
(؟)
سۆلسۆ(شا)
بێچووە دووپشک.
سۆلک(باک)
سۆلکەر(باک)
کەوشدروو،کەوسکەر، سۆلدروو-ی: پیشەی دروستکردنی سۆل.
سۆلۆلە
بێچووە دووپشک.
سۆلیانەوە
ئاوی بەستوو، کەشوڕبێتەوە(ئەردە) چووزانەوە، تۆزیانەوە، کزیانەوە.
سۆلیتی
شووشەئاوی بەستوو، کەلەپلووسکی داروباران و دیواران شۆڕە دەبێتەوە، چلوورە.
سۆلینە
گونجی ئاو.
سۆلینەوە
سۆلەە(باک)
لاسکی دەغڵانی درواو.
سۆما(کە،ڕۆژ)
کونی دەرزی،بێ- بێ کون(کە،ڕۆژ) ناوەندی هەردووک پێڵووی چاوییە، ئاسۆ(هەورا)ڕووناکی چاو ،بینایی چاو ،حەمەئاغای دەربەند فەقەرە دەڵێ: ئاخ سابۆ چ سۆمای دیدەم تارنەبێ زیندەگی لەلام ژاری مارنەبێ ڕۆشنایی،هێزی دیتن، تووانای بینین.
سۆمایی
بیبیلەی چاو.
سۆمایی داهاتن
مەبەس لە کووێربوونە.
سۆمۆ
ماڵە سومۆلە ناڤ میرسنا هەبووە.
سۆنگ(ڕۆژ)
هۆ،بۆنە،سەبارەت، دەست پەرژان، لەدەستهاتن، دەرفەت.
سۆنە(کە،ڕۆژ )
بۆنە، هو(باد) وەردەک، نێرەی مراوییە وسەری کەسکە، سەرسەوز(هەورا) سینگ، سنگ،پنجەگیایەکە لەدەم ئاواندا شین دەبێ و پەلکەکانی خڕن و سێ سێ پێکەوەن ڕەنگی سەوزێکی کراوەوەیە تەنها بستێک بڵنددەبێ و هەمیشە هەیە، کەلەگەڵ کەمێک ئاوی بکوڵێنی بۆ برین برژاندنەوە زۆر باشە، بەووردیش بکرێتە مەڵحەم بۆ برینان باشە.
سۆهتن(باک9