تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاسیدە(سۆر)
بەلەتاڵەشینی سۆر
مەڕێکە گووێیەکانی ڕاست و درێژو لوول ڕاوەستن و چەند جغزێکی شین و سووری لە ڕووی بێ و لەشی سوور بێ
تاڵەشین سۆر(هەر)
مەڕێکە چەند جەغزێکی شین و سووری لە ڕووی بێ و لەشی سووربێ
دارکێش(سۆر.)
کەسێکە بارە داران لە چیایەوە دەکێشێتەوە ئاوایی یان لە ئاواییەوە داران دەکێشێ،دارەکێشەوە.(بار.)تاکەدارێکە گیشە گیا و چرۆی لە شووێنانی بڵندەوە بەسەر بەفرێدا پێڕادەکێشن .
سۆر(ئەردە)
شووێنی لێژ و خزو سەربەرەو خووار.
سۆر(هەو)
سوور(ڕەنگ) سووُر.
شین سۆر
(هەر.) مەڕێکه سەر و گووێی شین و لەشی سوور بێ.
شین سۆر بەڵەک
مەڕێکه سەر و گووێی شین و لەشی سووربێ و خاڵی سپی لە لەش دابێ.
پەنگ ئەستێرە(سۆر)
کرمێکە بە شەو قوونی دەدرەوشێ
کەڕەشین سۆر
(هەر.): مەڕێکی بێ گووێیە سەرو گووێی شین و لەشی سوورە
گوردی سۆر (هەر.)
بزنێکە گووێیەکانی شۆڕ و سەڕ و لەشی سپی بێ.
گەردۆز(سۆر.)
خاکەی ڕەژییە ٬ کاتێکە٬ کەئاژەڵانی نێر و مێی کێوی تێکەڵ دەبن٬ بە تایبەتی دەستەی نێری و بزنەکێوی .
ئەستێرەی سۆرک(بار)
ئەستێرەیەکی سوورەو هەمیشە دیارە
بەلەشین سۆربەڵەک(هەر)
مەڕێکە گووێیەکانی درێژو لوول و ڕاستبێ سەری گووێی شین و لەشی سوور بێ و پەڵەی لە لەشیدا بێ
سۆرابەردامەما(هەو)
گەمەییکی کوردییە.
سۆراخ(باد)
سالۆخی پەیغام، هەواڵ،سەردەم، سهروەخت،تەڵیو، سوراغ، نونگ، بنە، دینا،گومان-کردن: هەواڵپرسین، ویکەوتن،سوراغکردن.
سۆراغ
سوراخ-کردن: سووسەکردن، شووێن، هەڵگرتن، بەڵگەدۆزینەوەی چت یا کەسی ووبنوو.
سۆران
ناوی پیاوانە،ناوی هەرێمێکی کورستانێیە لە نێوانی زێی گەورەو گچکەدا-ە: سوورانە، پارەیێکە،کەمیری لەزاوایا لەکەس وکاری زاروا دەستێنێ.
سۆرانی(زا)
ههرمێ لاسورە، جورذە هەڵپەڕینێکە، دانیشتووانی خاکی سۆران، ئەنگوچک، کلکەنگوچک، کەلانگوچک،ئاوەستێ، لەوەندی، فەقێیانە، ئاسووێنە،لیفک، قۆچکە(ئەردە) قۆچکەی سۆرانی.
سۆراهی(باک)
سۆراو(باک)
جوورەترێیەکە(خۆ) گیایەکە نیوگەز بڵند دەبێ و وەکوو پیوازی وایە بەساواری شینایییاندا سەوز و باڵێک بڵنددەبێ، گەڵای لەهی سڵقی گچکەترە.
سۆراڤ(باد)
نوی جوورە ترێیەکیە.
سۆراڤک(باک)
خەنەیی، ڕەنگی سوور.
سۆراڤەک(باد)
جوورەباڵندهیێکە وەمراوی دەچی، سوورە قانگ.
سۆربلەتی
سوبلەتی،گۆیژە، موورە.
سۆربچک
سۆرێنچک.
سۆربۆز
ووڵاخێکە ڕەنگی تووکی سووروسپی بێ.
سۆربی(باک)
سۆرزەرد(باک)
سوورێکە بەزەردی بڕوانێ.
سۆرزەندەڵ(بابا)
سوورێکی پرتەقاڵییە.
سۆرسان
شارێکە نەوشیەوان ئاودانی کردۆتەوە.
سۆرسورک(باک)
تڕتڕۆک،سوورێنچک،بۆڕی چێکڵدانە.