تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسکڵ(داو.، زەن.، جەبا)
پۆڵووی ئاووری،(هەورا)نێک، ئێسکەکەی سەرەوەی ڕانییە
ئەسکێف(حسن کێف)
شارێکی کوردانە لەسەر رووباری دەجلە کەوتۆتە ڕۆژاوای جزیرو بۆتانێوە
ئەسکەری
جوورە ترێیەکە
ئەسکەلە
ئەسکەملە
جوورە کورسییێکی یەککەسییە، جوورە یارییەکیشە یاری ئەسکەملی پێدەڵێن
ئەسکەنج
ئەسکەنجەیین
جوورە خۆشاوێکی ترشە لە ئاوی ترێی دروستدەکرێ
ئەسکەنە(بابا)
مەکارە، ئاسنێکی دەم تیژە دارتاشان داری پێ هەڵدەکەنن یا قوڵی دەکەن
باتسکە
هەنجیری بێ تام و نەگەیشتوو، کەڵبەهەنجیر
باسک باسکانی(هەک)
دەستەبەندی، دەستەبەرێتی
باسکراو
گۆرین، باس لێکراو، لێدوواو، ناوبراو، نێوبراو، (باک) پێژنا
باسکردن
لێدووان
باسکوول(باک)
گەمەیەکە بە باسکێتی ئەنجام دەدرێ
باسکڵاوە
کڵاوینە، ڕەبەل، (هەورا) قەڵاتینگ، جوورە رێواسێکی قۆڵەبنەو ئەستوورو گەڵاپانە
باسکی جغازە
باسکێش
دارێکی درێژە سەرێکی بەنیڵەوەیە سەرەکەی تری لە هەوجاڕ(هێش) قایم کراوە، مژانە، مژانکە، مشان، باسکێش جووتی، (باک) باسکێ هەڤرکانی یێ
باسکەباسک
بڕوانە: باسکەسەگ
باسکەدار
باسکەسەگ
جوورە سەگێکی باریکە وە تاجی دەچێ بەڵان لەو گەورەترە، باوکی گۆڵە سەگەو دایکیشی تاجییە، (هەورا) دوڕڕە سەگ، دووڕەگ
باسکەمەلە
جوورە مەلەیەکە بە جووڵاندنی باسکان ئەنجام دەدرێ