تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بابلووسک(باک)
بابەلیسک(باک)
باسک
(باک) پەیک، (هەورا) باهوو، بازۆڵە، چەمپل، چەنگ، نێوانی جومگەی دەستی و ئانیشکێیە. بستوو، بستی، ملە، کەل، تەپۆڵکە، ملەشاخێکی باریک و یا ئەستوورو کورتە، (هەک) دەستە، بەرە، کۆمەڵە
باسک باسکانی(هەک)
دەستەبەندی، دەستەبەرێتی
باسک بەند
بازی بەند، تۆڵبەند، تۆڵبەندی باڵ، قۆڵ بەند. بازنە، حەمایەڵ و چتێکی وایە، کە لە قۆڵ بکرێ
باسک هەوجاڕ
بڕوانە: باسکەوجاڕ
باسکەباسک
بڕوانە: باسکەسەگ
باپێلیسک(باک)
برسک(فە)
برووسک
ئاورێکە لە کاتی لێکدانی دوو پارچە هەوراندا لە زەوی دەدا. شمشمەی برووسک: تیرێژ، ئادارەی برووسکێ، (باک) بەلەدی. چەنی برووسکێ، (باک) بلێچ، نێوی نێرینانە
بریسک
بریسکە، تروسکەی شیری
بریسک و هۆڕ
بریسکەبریسکی زۆر
بریسکەبریسک
ترووسکەی یەک لەدووای یەکتری
بزیسک
بسک
قاو، لا، (فە) ئەگریجە، زولف، (هەورا) زڵف، ئەو لزگە مووانەیە، کە ئافرەتان بە لاجانگیانیدا شۆڕ دەکەنەوە، ئەگریجەی درێژە. (شو) کولانەی مریشکان. (فە) قولانج. (فە) باڵەخانە، کۆشک
بسک بسک
شادی، کەیفخۆشی، ڕووگوشادی
بلسک(فە)
بلۆسک(هەورا)
ئەو میلە ئاسنەیە، کە سەرێکی لەسەر تەوەرەی ئاش دادەنرێ. واتا لە هەردوو بەرداش هەڵدەکێشیرێ سەری سەرەوەی لە تەوەرە دەخرێ تا بەرداشی سەرەوە بسووڕێنێتەوە ئەویتری لە تۆپەکە قایم دەکرێ تا تۆپەکە ئەوی بسووڕێنێتەوە. شیشەی کەبابی. (شار) لووتکەی چیا، (کۆ) سکەپک
بنۆسک(کۆ)
بنیسک
پارچە سابوونی گچکەو تەنکە لەپاش شوواری مابێتەوە