تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سڤیان(مام.)
سوورە ساقە٬ فەرخەیێکە هێشتا پەڕو باڵی دەرنەکردبێ و لەشی هەر گۆشتی سوورو ڕووت بێ.
سڤیانگ(باک.)
چۆلەکە٬ پاساری.
سڤیشک(باک.)
گومان٬ دوو دڵی لە چتێکا.
سڤینەکە(باک.)
سابات٬ کەپر٬ سفک٬ سەربان و سەر پۆشی دەرەوەی پەنجەرە و دەرکانە بۆ پارازتنیان لە باران .
سڤیک(باک.)
میچ٬ بنمیچ.
سڤسڤیلک(باک.)
جوورە چۆلەکەیێکی ڕەنگینە.