تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سپڵەووت
(هەر.جا.زەن.):سەگ.
سپڵەیی
بەدنمەکی٬بێنمەکی٬نانکووێری٬نانکۆری٬لەبەرچاو نەبوونی چاکەی خەڵک.
سپھ(باک.)
ﺌەسپێ.
سپۆن
نەسپۆن.
سپۆنەکێویلە
گیایەکە.
سپۆون(دەر.)
ﺌەسپۆن.
سپی
ڕەنگی سپی یا چتی سپی و بێ پەلە. چوڕ٬ چەرمگ٬ دژی ڕەشییە. (باک.)ﺌەسپێ٬(دەل.)چەرمی٬(هەوار.)چەرمەک٬ چەرمیگ٬ (دەر.)چەرموو٬(جا.٬هەوار.)چەرمە(زەن.)چەرمووگ٬(باک.) گەوور٬سۆڵ(سپی وسۆڵ)٬ جوورە ڕەنگێکە وەکوو تەرزەو مەرمەرە. ڕەنگی بەفری سپییە.
سپی بوون
سپی هەڵگەران٬ ترسان._ ەوە کاڵبوونەوەی ڕەنگی کەل و پەلان.
سپی هەڵگەراو
سپی هەڵگەرڕان
سپی پات
ڕەنگ سپی٬ ڕەنگێکە بەسپی بڕوانێ٬ سپات.
سپی کراو
پاکراو.
سپی کردن
چەرمووکردن٬ تێکوڵ لێکردنەوەی خەیارو پیواز و ﺌیتر.کەوڵکردن٬ گووروونی پێستی گیان لەبەران.سەروپێ خاوێنکردنەوە._ەوە: قاپ و مسی ژەنگاوی سپی کردنەوە بەقەڵایی.
سپیان
مەڕو گۆشتی مەڕ٬ دژی سیاو٬مەڕو بەران٬(ڕەوا.)سپی٬گوشتی-: گۆشتی مەڕوبەرانان.
سپیاهی
سپیاو
دەرمانێکی ووردی سپییەلەقەڵایی و هێندێ چتی تری دروست دەکەن ژنان ڕوی خۆیان پێ جۆوان دەکەن ٬سپیاڤ. هێلکە وشۆرباو._کردن: سپیاو لە دەم و چاو هەڵسوون.
سپیاوۆکە
هێلکاو ٬ هێلکە وشۆرباو.
سپیاڤ(باک.)
سپیایی
سپێتی٬ مەبەس لە شیرو ماست و دۆ و کەرەیە.
سپیتاهی(باک.)