تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سووتان
سۆزیان،سۆهتن،سۆتن،گڕگرتن(هەورا) سۆتەی، سۆچیای، سزیان، گڕان، شەوتین، شەوتان،ئاوورتێبەربوونی چتێک و نەمانی.
سک سووتان
مەبەس لە مردنی منداڵە.
سووتاندن
سۆهتن،شەوتاندن،گڕتێبەردان،ئاوورتێبەردان،سۆزاندن،کەماندن،سۆژتاندن،گڕدان،ئاگرتێبەردانی چتێک و نەهێشتنی.
سووتاندنەوە
سووتانن
سووتانی(ڕەوا)
دارێکە لەناو کۆمەڵە دارێکیدا، کەبوڕەژی هەموو سووتابێ تەنها هەرئەولق و پۆپ و تێکوڵەکەی سووتابێ.
سووتانەوە
سووربوونەوەو هەڵزلەپانی شووێنێک لە ئەندام بەهۆی تەڕبوون وزۆر مانەوە یە لە تەڕیدا.
جگەرسووتاندن
مراندن یا کوژتنی منداڵی جیگەرگۆشە
جەرگسووتاندن
دڵسووتانن
دڵسووتاندن، وە بەزەیی خستن
زگسووتاندن
منداڵی دایک و باوکێکی کوژتن.هەتک پێکردن.زیانێکی قورس پێگەیاندن
جگەرسووتان
مردنی ڕۆڵەی جگەرگۆشە
جەرگسووتان
جەرگ هەڵقرچان، منداڵمردن، جگەرسووتان، (ڕۆژ) پەلاس
دڵ پێسووتان
دڵبەخۆسووتان
زگ بە خۆسووتان
دڵسووتان
زگسووتان
بۆ دایک و باوکێک بە کاردەبرێ کە منداڵ و ڕۆڵەی شیرینی بمرێ.جەرگ سووتان، سکسووتان
زگپێسووتان