تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سووار
منداڵێکە لەکاتی لەدایک بوونیدا لەپێشەوەلاقی بێ، نێوی نێرینانە،سووبار، کەسێکە بەسەرپشتی ووڵاخەوەبێ، کەسێکە سوواری ووڵاخ یا هەرچتێکی بووبێ، بەپێچەوانەی پیادەیە، دەستەسووار، تیپ، سەمەر، مەبەس لەچتێکیشە، کەبەسەر چتێکیتردا زاڵ بێ، پەنجەرەی ئێوە بەسەر حەوشی ئێمەدا سووارە،چیرە.
شۆڕە سووار
سووار چاکێکه پۆشاکی جووان و شۆڕی لەبەر دابێ و بەسەر زینەکدا هاتبێتە خووارەوه.
کۆلی سووار
کەسێکە سوواری باش نەزانێ
ئەسپ سوواری
ئەسپێکە لەکارو سوواری دەرهاتبێ
سوواربوون
سوواربیەی.
سوواربیە(هەورا)
سووارخاس
سووارچاگ،کەسێکە سوواری باشبزانی-ی: سووارچاکی.
سووارخە(زا)
سووارسووارێن موک)
باربارانێ، بابارکێ.
سووارچاک
سووارخاس-ی: سووارخاسی.
سووارڤ(زا)
سووارکردن
پیادەیەک کردنەسووار،مەبەس لەڕاپەڕاندنی کارێکییە، ئەم کارە زووسووارکە-یک دەمانچە وتفەنگ واتە ئامادە کردنی بۆ تەقاندن.
سووارۆ
مەقامیکە ئایشەگۆڵ بو سلێمان بەگی داناوە.
سوواری
بوونی مەردوم بەسووار،بە- چوومەسەردەشتێ- پێکردن: فەنتازی کردن.
سووارە
سواڵە،کەسێکە بەسوواری بڕوات بەپێچەوانەی پیادە، کۆمەڵە سووارێک-دڕە: سوواڵەدڕە.
سووارەپیادە (موک)
گوڵ وبۆ>، دەغڵێکە هێندێکی گوڵی کردبێ و هێندێکێشی لە بۆقدابێ.
سووارەی شەترەنج
ناوەبۆشهشدامەی شەترەنج، کەپێیان دەڵێن شا، وەزیر، فیل، ئەسپ، رووخ، پیادە.
تەپڵسوواری
تەپڵی سوواری
سووارسووارێن موک)
باربارانێ، بابارکێ.
ئێسترسووار
سواری ئێستری._ی: سوواری ئێستری بوون: ئێسترە شەلە بۆ کووێ دەچی؟ ئێسترە شەلە کێوە دەچی؟ گەمەیێکی منداڵانەیە،(موک) هەنگڵەشەلە
بۆرەسووار
سووارێکە ناسراوو ناودار بێ
دەستەسووار
سەلەف،(باک.)سەلپەک.
شاسووار
کەڵەسووار٬ سوواری هەرەباش٬ مرۆی تەڕدەست و ئازاو کاربین.
پشووسووار
هەناسەسووار._ی: هەناسەسوواری
چاپوکسووار
سووارچاک._ی: سوارچاکی
کۆنەسووار
کەسێکە لە کۆنەوە سووار چاک بووبێ. کەسێکیشە لە کاتی زۆر خانەدا دومەڵەکۆنە لێ بدات.-ی: پیشەی سوار چاکێتی. کاری دومەکۆنە ژەنی زۆرخانە
کەڵەسووار