تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سنجەق
سنجەی (هەورا.)
سندان
(شا.) ساردە٬ ساردەدەرد٬ قوزەڵقورت٬ ژەهری مار٬ کندرووس٬ زلفنج٬ زلفنجاو٬ لەسنگدان٬ دەردێکە لە نێو زگدا خڕ دەبێتەوە و کوژندەیە. بۆ جنێویش بە کار دەبرێ. مێخ سندان٬ ئاسنێکی گەورە و سەرپانە ئاسنگەران ئاسنی لەسەر دەکوتن. زنان٬ زندان٬ نەخۆشیێکە لە کاڵەک و شووتی و ترۆزی بدا ڕەقی دەکات.
سندان لێدراو
سنگان لێدراو٬ سنداناوی٬ میوەیێکە سندان لێی دابێ.
سنداناوی
سنگاناوی٬ تەڕەکاری و میوەیەکی سندان لێدراوە.
سندانک
سندف(باک.)
سندم
(رەوا.)سمدم٬ کۆت٬ (جا٬ ڕۆژ.) پاوەن٬ (باک.) سندف٬ (هەورا.) پێوەند٬ مەربەن٬ مەربەند٬ پێوەی ئاسن._ کردن: پێوەندکردن.
سندووق
قوتووی ئامراز٬ گرامافۆن._ ئاواز: گرامافۆن.
سندۆڵ(شا.٬ کۆ)
جؤني٬بەردێکی پانی نێو قووڵە برنجی تێدا دەکوترێ._ە (شا.) کورووژم._کردن: کورووژم هەڵاتن لە سەرنان بۆ کەروێشک بە کاردەبرێ.
سندی
ناوی هۆزێکی کوردە لە بادیناندا.
سندیان(باک.)
سنچیە٬ سندانی ئاسنگەران.
سندە
گڵمەت٬ سندەگڵ٬ گڵمتک._ گڵ: سندە٬ کلۆسن٬ پەل٬ (هەورا.) کەستەک٬ (شا.) خرپان٬ گڵمەت.
سنسل(باک.)
بڕبڕەی پشتی٬ کاریتەی پشتی.
سننان(بابا)
سنوور
سەرحەد،ئاقارعجەسپەر، چیلە،ناوان،شوورە،ڕاوە،کەرخ، تخووب،تخوویب،قەمتەرە، بەنک،زەریب، هۆم،کەنار و قەراخی شووێنێکییە، کەلە شووُنُکی تری جووێ بکاتەوە-چە: سەرتای گەڵادەرکردنی داروبارو گژو گیایانە-دار: چتێکە سنووری ببێ.
سنووری مەیانەیی
سنووری نێوهنجی.
سنووری نێوونجی
جهسپەری مەیانەیی.
سنووق
سندووق،چەکمەزە.
سنپنک (زا.)
گیایەکی بۆنخۆشە تێکەڵی پەنیری دەکرێ.