تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاسمان
فەلەک، گەردوون، ئەزمان، چەرخ، مینوو. هەوا، حەوا، لا ژوورووی سەر
ئاسمان و ڕێسمان
ئاسمان و دەزوو، ووتەیێکە بۆ جیاوازی نێوانی دوو چتان لە یەکتری بەکار دەبرێ
ئاسمانی
شینی کاڵ، کەوو، وەکوو ڕەنگی ئاسمانێ. دەنگی_ ە: پیت و فەڕی ئاسمانی
ئاسمانە
مەڵاشوو. بن میچ، پۆشە، لاسەرگە
ئاسمانەدەمی(هەورا)
ئاسمانەی دەم(جا)
ئاسمین
(باک) یاسەمەنە(گوڵ)
ئەسمین(باک)
ئەسمەرپێچ
چیغێکی تایبەتی بەبەنی ڕەنگاو ڕەنگ چنرابێ
باتسمی
جەژنێکی گەورەی یەزیدیانە
باسمبار
هەفتەیێکی پڕ بارانەیە لە مانگی ئازارێدا
باسمبیل(باک)
بەفیز، خۆپەرست، داواکار.(باک)_ی: بەفیزی، خۆپەرستی. داواکاری
باسمە
جۆشی چاو، تەڕاخوومە، گرێ و دوگمەیەکە لە کاتی چاوئێشەدا لە پێڵووی سەرەوەی چاو پەیدا دەبێ. (هەو) بۆ خۆیی. چەشنە پارچە قوماشێکیشە
باقسمات(باک)
پسکوویت، شەکەرلەمە
بسمار(هەورا)
بسمارک(فە)
بزماری پێ، مێخەکە
بسمارە(ئەردە)
بسمبل(باک)
بەرسمێڵ
سەری مووەکانی سمێڵ، کە لەسەری لێوی سەرەوە تێپەڕێ_ی پێ دەڵێن، (باک) بسمبل._دار: بسمبل دار
تاسمە
(ڕۆژ) پارچە زەویێکی کشتوکاڵی گچکەیە. (بابا) بەلەچەک