تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تیتری سماق نانی گەرم(هەو)
گەمەیەکی کچانە
سماتە
جوورە بەردێکی زۆرڕەقە. سمارتە.
سمارتە
سمپارتە ٬سمپارە ٬قاقەزێکی زبرەوەکوو بڕبەند ئاسن و داروگەلێ چتی تری پێ دەکڕێژی ولووس دەکرێ.
سماق
سڤۆک ٬ترش ٬داری ترش٬توتم ٬توتوم.
سماق دەرهێنان
مەبەس لە ئازاردانی زورە بە یەکێک.
سماق پارزن(بۆتا.)
شێرپاڵۆک.
سماق پالآن(باک.)
پاڵووێنەیەکە برنجی پێ دەپاڵێورێ.
سماقە(ئەردە.)
سمایل
ناوی نێرانە ٬بچووکراوەی ئیسماعیلە.
سمایڵوک (ڕەوا.)
جوورە دانەوێڵەیەکە لە پیرخەنی ووردترە ولە ئاردی ساواری درشتترە ٬هەر چێشتێکی بەوی لێنرێ هەر__ی پێدەڵێن ٬پیرخەنی ٬پیرخەنیلە.
ئاسمان
فەلەک، گەردوون، ئەزمان، چەرخ، مینوو. هەوا، حەوا، لا ژوورووی سەر
ئاسمان و ڕێسمان
ئاسمان و دەزوو، ووتەیێکە بۆ جیاوازی نێوانی دوو چتان لە یەکتری بەکار دەبرێ
ئاسمانی
شینی کاڵ، کەوو، وەکوو ڕەنگی ئاسمانێ. دەنگی_ ە: پیت و فەڕی ئاسمانی
ئاسمانە
مەڵاشوو. بن میچ، پۆشە، لاسەرگە
ئاسمانەدەمی(هەورا)
ئاسمانەی دەم(جا)
باقسمات(باک)
پسکوویت، شەکەرلەمە
بسمار(هەورا)
بسمارک(فە)
بزماری پێ، مێخەکە
بسمارە(ئەردە)
تیسماڵ
تیشە. تیسماڵک. (کۆ) تریسم، تیلسماک. (بابا) تەلەزم. (باک) پەلیس. پارچەیێکی گچکەو درێژو باریکە لە دار، بەرد، ئاسن یان لە شووشە
تیسماڵک
تیسماڵێکی گچکەیە
داسماڵ
دەغڵ یا گیایەکە پڕ دڕک و داڵ بێ یا بە ملاولایدا شکابێتەوە و باش دروێنە نەکرێ. _ی دەکەن:واتا بە ناڕێکی دەیدروونەوە،پاک کردنەوەی گیا بە داس.
داسماڵە
داسێکە لە هەندێک شووێنان بۆ گیا دروون بەکار دێنرێ.
دوودەسماڵە
(ئەردە.):هەڵپەڕین،هەڵپەڕکێ،چۆپی دوو دوو بە دوو دەسڕان. جوورە هەڵپەڕینێکە دوودەستە سڕی تێدا هەڵدەسووڕێنن
دەسماشانن
لەپەکوتێی کووێر، دەستەکوتێی کووێر
دەسمال
دەسرە، دەستەسڕ، خاوڵی، (هەورا.): ئاغەبانوو، جامانەی سەر
دەسمال شەرمە
(ئەردە): لەچک، چنراوێکە بە پێش زارییەوە هەڵدەبەسترێ لەبەر بۆن و تۆز یا نەخۆشی
دەسمالی سرکەیی
دەسماڵ
دەستماڵی ئافرەتان، لەچک، جوورە سەرپۆشێکی سێسووچی دوو لا درێژە ژنان بە سەری خۆیانی دادە ن و کچکەکان لەشان و ملی خۆیانی دەئاڵێنن، بەستەیەکیش لە سەر دەسماڵێ هەیە