تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوەکی(جا.، سل.، شار)
ئاوارە، دەربەدەر بۆ ئاژاڵێک بەکار دەبرێ هەتەرەو گووێ کووڕەبووبێ و کەوتبێتەلاوە، چتی ئاوی، تەڕ، پڕئاو، ڕەوان._ بوون: ئاوەکی کەتن
تەرن پێکردن(سل)
دارینە(سل.)
خووانەی نانی،نانەشان،دارین.
سل
تەپکە٬ ساق٬ تەپە پیسایی٬ تەنها بۆ ساقە گووی مرۆڤان و سەگ و ﺌیتریش بەکاردەبرێ٬ کە ﺌەستوور و درێژکۆڵەیە.(باک.) سڵ.
سووروسنج(هەورا، سل)
لاژگ (سل.)
گێل٬ گەلحۆ٬ حۆل.
هەڵمەتەکەسە (سل.)
هەڵەشە٬ پەلاماردەری بێ جێ.
سلار
تخێڵ٬ بەلادا.
سلاربوونەوە
کەوتن٬ منداربوون٬ مردن ٬ پێڕاهاتن٬ بەلاداهاتن٬ تلۆر بوونەوە.
سلارکردنەوە
درێژکردن٬ مراندن٬ بەلاداهێنان.
سلاڤ(باد.)
سەلام٬ ڕۆژباش.
سلسات(باک.)
کۆمەڵە٬ ﺌەنجومەن.
سلساردبوونەوە
مەبەس لە مردنە.
سلسلک(باک.)
تەرزەی سووک.
سلسلە
زنجیر٬زرێ .
سلسەردەوەبوون
سلپ(ﺌەردە.)
مرۆڤی تەنبەڵ٬ پڵپ٬ تەژاڵ٬ تەمەڵ.
سلپات(خۆ.)
سرپات. ترێ و یا تەماتەیەکە لە دووای کوشرانیان بە تڵتەکەی دەڵێن٬ تفرو تڵتەی چتی کوشراوە.
سلک(زا.)
سڵق.(باک.)چەوەندەر.
سلکین(باک.)
سڵ بوون٬ تۆران.
سلکەسپی
چەوەندەری سپی.
سلکەسۆر
چەوەندەری سوور.
سلۆرت(کە.)
بێ کارە ٬ دەست بەتاڵ . بێ دەمار٬ حیز٬ خاو.
سلۆپی(باک.)
شیرنیات سازی.
سلیڤانە
هۆزێکی کوردە لە بادیناندا.
سلیک (فە.)
دڕوو ٬دڕک.
سلێمانی
موورووی سلێمانی ٬جوورەمووروویەکی ڕەشی پانە دێغێکی سپی لەناوەڕاستیدایە ٬ژنان لە زێڕی دەگرن ولەملیان دەکەن.ناوی جوورە ترێیەکییە. شارێکە لەخاکی شارەزوورێدا ٬کە پایتەختی پادشایەکانی بەبەی بووە.