تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەرساخ
(باک.):سەکۆیەکە لە خیزی ڕێک کەوتبێ لە قەراخ چۆماندا
کەسات
بێ برەوە٬ بێ ڕەواج
کەساد
ناڕەواج٬ بێ برو٬ بێ بازاڕ٬ هەژار.-ی: ناڕەواجی٬ بێ برەوی٬ هەژاری
کەساس
پەرێشان٬ بێ نرخ٬ کز٬ پەست٬ گیانداری زەبوونی بێ نەوا٬ هەژار. –ی: پەرێشانی٬ پەستی ٬ کزی٬ کەنەفتی٬ هەژاری ٬ زەبوونی٬ بێنەوایی.
کەساندن
حاواندنەوە٬ دڵنیاکردن٬ هەڵگرتنی گۆشت بۆ خوواردنێ لە زستانێدا
کەسانیتر
کەسایەتی
خزمایەتی٬ خووێشی
کەفتن وهەڵسان
کەلکەپاسار
کەماسایی
پێداویستی٬ دەست کورتی٬ ئاوسەرکەمی٬ کەمایەسی.
کەویسار
(باک.): مەڕێکە سەری خاڵدار بێ
کەپۆڕاسان
پژان٬ داڕسان٬ خووێن بەربوونی کەپۆ
کەژمێرساز
کاتژمێرساز.-ی:کاتژمێرسازی
گوڵەنیسان(کە.)
گوێلکەساوا
گوێلکێکە تازە بووبێ ٬ کەنێربێ لە ساڵی دووەمدا بار گوێرە لە هەولێرێ بەرگێری پێدەڵێن ٬ لە ساڵی سێیەمدا دەبێتەوە بەرەجووت لە ساڵی چوارەمدا گاجووتە٬ کە مێ بێت لە ساڵی دووەمدا بەرکەڵە لە ساڵی سێیەمدا نێنگۆنە لە ساڵی چوارەمدا مانگایە.
گۆرسان
گۆرستان .
گۆسان (باک.)
زیندەوە(ڕەوا.)
گیرسان
هەڵبوون ٬ ـــ دنەوە: خۆپێوەگیرسان٬ـــ دن: هەڵکردن .
گەرساندن
گەوزاندن٬ بەزۆر و بەشەڕ تێکەوەدان و گللاندن.
گەڵەساوکێ (کە.)