تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ساتمەکردن
(هەو.):هەڵەنگووتن٬ پێ هەڵکەوتن٬ نووچبردنی گیاندارە لە ڕۆیشتنێدا
ساتن
(باک.): لێدان٬ شکاندن٬ کوتان
ساتوولی
(باک.): هەرزەیی٬ پەستی٬ ڕژدی
ساتڵۆکە
سەتڵی چکۆڵە
ساتۆ
قەسەتۆرە٬کێردێکی گەورەیە
ساتۆر
(کە.):قەسەتۆرە٬ دەمەچەقۆی بێ مشتۆی بێکارە٬ چەپەچاخ٬ (کە.):قەمەی چکۆڵەیە بەسەر تفەنگانەوە٬ کێردی گەورە
ساتۆرە
ساتۆڕە
(باد.):خووێڕی٬تۆڕی٬ (باک.): چەقۆیەکی دەم پانی وەکوو داس وایە گۆشتی پێ وورد دەکرێ و ئێسکی پێ دەشکێنرێ
ساتی
تاڵووکه٬ بە-: بەتاڵووکە٬ تیرەیێکی کوردە
ساج
سێڵ٬ ئاسنێکی تەنکی گەورەو خڕی ناوەند قۆقزە٬ کە لەسەر ئاگردان یا تەندوور و ئیتر دانرێ نانی لەسەر دەبرژێ. دارێکی پتەوی جووان و سوورکارە لەدارتاشیدا بەکار دەبرێت
ساجاخ
ساجڵەخ
چەند جوورە پلپلەیێکی زێڕین یا زێوینە بەسەر پرچی دادەکرێ بۆ جووانی (لام وایە ترکییە)
ساحێبی
(موک.خۆ.):جوورە ترێیەکە
ساحێوی
بڕوانە:ساحێبی
ساخ
خۆش٬تەندروست٬ لەش بێ نەخۆشی٬ ساغ٬ لەشساخ٬ باخۆش٬ بەکەڵک٬ فەلاتکار٬ ڕاست٬ پیاوی-:مرۆی ڕاست٬ ووتەی-:ووتەی پاک و ڕاست و بێ ئەملاولا. دەق نەشکاو٬ دەست لێنەدراو٬ نەشکاو٬بێ کەم و کووڕی٬ قابی-:قابی نەشکاو
ساخ کردنەوە
دەرخستن٬ خۆشکردن
ساخبوون
ساخبێر
(باد.):(فە.)ڕێبەر٬ بەرێوەبەر٬ هەڵسووڕێن