تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ساکەبەیار
بەیارێکە سادەو ساکاربێ
ساگات
ساگەوان
(فە.):ماڵۆسی٬ بەرازی مێیە
ساڵ
ناوە بۆ هەر دووازدە مانگەکانی وەرز٬ کە ڕۆژ چەرخەیەکی تێدا دەکا لە کەلووی بەرخ (حمل)ەوەتا دووایی کە لووی ماسی(حوت)٬وەرز٬ وەند٬ خرت٬ -بردنەسەر:ساڵ تەواو کردن٬ -سووڕانەوە:ساڵ وەڕگەڕانەوە٬ -گەڕانەوە:ساڵ وەڕگەڕانەوە٬ ساڵ سووڕانەوە٬ لە حەوت ساڵان گەڕانەوە:مەبەس لە مردنە٬ ساڵ 4 بەشە:3مانگ بەهار٬ 3مانگ هاوین٬3مانگ پاییز٬ 3مانگ زستان
ساڵ ئاوەر
ساڵی هات
ساڵان
(ئەردە.): ساڵگەل٬ وەرزگەل٬ ساڵیان
ساڵانە
زێو٬ مزوکرێی ساڵانه٬ مووچەیێکە ٬کە ساڵ بە ساڵ بە یەکێک٬ مووچەی ساڵێ. خێرێکە بە ئاتا جان بدرێ لە پاش تێپەڕینی ساڵێک بە سەر مردنی کەسێکیدا
ساڵبووێر
(باد.):ساڵبێر٬ ئاژاڵ و ڕەشەووڵاخی مێیە٬ کە ساڵە نا ساڵێکی بزێ
ساڵبەر
ساڵ ئاوەر٬ ساڵ ئەوساڵ٬ بۆ باغ و گیان لەبەرێکی بە کاردەبرێ٬ کە ساڵێکی بەری بگرێ و ساڵێکی نەگرێ
ساڵحی
(بابا.):جوورەترێیەکە
ساڵخوردە
پیری کۆنەساڵ٬ ساڵدار
ساڵمە
سارمە٬ گیایەکی سەلک داری بەهارییە سەلکەکەی بەنرخەو بە کاری گەلێ چتان دێت٬ هێندێکیش دەڵێن پاییزییە گەڵای وەکوو ئەسپینگییە گوڵیشی زەردوگچکەیە
ساڵنامە
نووسراوێکە بە دەستنووس یا بە چاپکراوی ٬ کە ژمارەگەی هەموو ڕۆژەکانی ساڵێ دەکات
ساڵنما
(ئەردە.): ساڵنامە
ساڵنەساڵ
ساڵە نا ساڵێکی دی
ساڵها
(باک.): ئێلێکی کوردانە لە ناو هەڤێرکاندایە لە باکووری ڕۆژەڵاتی شاری نصیبینی دایه٬ (سالهاودومان)دووبەرەبابن لە هەڤێرکاندا
ساڵی ئامێ
(هەورا.): ساڵی دادێ
ساڵی ئایند
ساڵی دادێ٬ ساڵێکی تر
ساڵی دادێ
ساڵی دوای ئەم ساڵ٬ کە هێشتا نەهاتووە
ساڵی سێزدەمانگ
ساڵێکە سێزدە مانگ بێ بە ئارەوی پێی دەڵێن:(کبیسەالکبائس)