تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ساپێن
ساپساپێن٬ ساپساپانێ٬ سافسافێن٬ گەمەیەکی منداڵانەیە بە بەردی پان و تەنک و خشت و لووس لە ڕێزە گووێز یا جگ و ئیتری دەگرن
ساچ و پەرچەم
ساچاخ
جوورە ڕیشووێکی بادراوی جووانە دەهێڵرێتەوە لە چووار کەناری سووزە پێ و گۆشەی تاق و زین نەرمەزین دەدروێت. بافتەی کەناری سەڵتەو کەوایە.مووچاخ٬باڕۆکە
ساچان
(هەورا.): ووچاندان٬ هەسانەوە
ساچمە
(کەل.):فێڵ٬ لێپ٬ تەفرە. ووردەئاسنە خڕەکانی تفەنگی ڕاوێیە٬ کەلە قورقوشم (مز)دروستدەکرێن.ووردە بەرد بە تایبەتی ئەوانەی کە لە حەوش و داڵان و پێشدەرگایان دەگیرێ
ساچمەڕێژ
بەردچن٬ بەردڕێژ٬ ڕەقف٬ -کردن:ڕەقفکردن
ساچمەڕێژی
بەردچنی٬ بەردڕێژی
ساڕێش
ساڕێژ
هێدی٬ئارام٬ هێمن.گۆشتەزوونە
ساڕێژبوون
دامرکان و ئارام بوونی ژانی برین و لەش و بەجارێکی چابوونەوە و گۆشتە زوونە هێنانەوەی
ساڕێژکردنەوە
خۆش چاک کردنەوەی برین و دەرد و ئازاران ٬دامرکاندن٬ دەرمانەکە برینەکەی ساڕێژکردەوە:ئێش و ئۆفی دامرکاندو گۆشتەزوونەی پێهێناوە
ساڕێژەکردن
ئاشتکردنەوەو دڵهێنانەوە جێی یەکێکی دڵشکاو
ساڤار
(باک.): ساوار
ساک
(باک.): جەواڵ٬ خورج٬ (زا.):پاڵاغ٬ بێچووی گامێش
ساکات
سێبەر٬ نیسێ
ساکار
یەکڕەنگ٬ ساده٬ بێ گوڵ
ساکوول
(باک.): بەخت وەرگەڕاو٬ هەرزه٬ سووک٬ هیچ وپوچ
ساکۆ
(باک.): ساقۆ. (ئەردە.): سەکۆ. کێوی سادەو ڕووت٬ کە بەردوداری پێوەنەبێ
ساکۆل
(باک.): گیانداری گەمژە