تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ساماندن
(ئەردە.): ڕێکخستنی چت
سامانکردن
بەرباد کردن٬بێسەقامکردن
سامانگە
شووێنێکە پووڵ و ماڵی تێدا دابنرێ
ساماڵ
ساو٬سایەقه٬ ئاسمانی بێ هەوور
ساماڵکردن
نەمانی هەورو پەیدابوونی سایەقە
ساماڵی
ساوی٬سایقەیی
ساماڵەکردن
دووبارە ماڵەکردنەوەی زەوی
سامتین
سامدار
بکەڕب٬ بەسام٬ پڕسام٬ ترسێن٬ ترسێنەر٬ بەربچاڤ٬ پێشچاڤ.-ی:ترسان٬ سافکردن٬ سامناک
سامناک
سامدار٬بەسام٬ بەترس.-ی:سامداری
سامکردن
ترسان٬ سافکردن٬ سامناکی
سامگا
جێگای پرترس و سام
سامۆتک
تارمایی٬ سامۆتە
سامۆتە
سامۆتک٬ چووار بەنی ئەستوورن بە پاشکۆی زینییەوە شۆڕدەبنەوە بۆ بەستنی٬ دابەستنی کەل و پەل و یا خورجێن بە پاشکۆی سوواردا
سامیتیل
(باک.): بەنێکە هەردووک سەری نیری پێ دەبەسترێ
سامیر
(باک.): جوورە چێشتێکە. (زا.):جوورە هەرزنێکە
سامەتە
سان
ستان٬سار٬شووێن٬جێگا٬ زێد٬ نیشتمان٬ بە تەنهایی بەکار نابرێ بەڵکوو بە دووای ناوانەوە دەنووسێ و زۆری واتای ناوەکان نیشاندەدات وەکوو کوردسان٬دارسان٬ گوڵسان٬ واتە جێگای کوردان٬ داران و گوڵان٬ کێڤسان.ڕێز٬ تیپ٬قەتارە٬ پێشمەرگەو قوتابیان بە-ڕاوەستاوون:پێشمەرگەو قوتابیان ڕێزبوون و سانیانگرتوە٬ لە-دان:ڕێزکردن٬ بەقەتار ڕاگرتن.(کە.هەورا.):گەورە٬ خان٬ ئاغا٬ سەرۆک٬ سەری سەرداران٬ پادشا٬ شاهەنشا٬ (ڕەوا.):هەسان. (فە.مەلیش) بەرد٬ بەر٬ کوچک
سان بەستن
ڕێزبوونی قوتابی و پێشمەرگان ٬ چینی قوتابیان سانیان بەستووە٬ لەشکری پێشمەرگان بەسان ڕاوەستان
سانا
ئاسان٬بێ ئەرک٬ دژی قورس و گرانە