تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سا
(ئەردە.): خاوێن٬پاک٬ئیتر٬کەوایه٬ئەوجا٬ ئەوجار٬ ئەودەمی٬ دەسا٬ ئینجا٬ دەیسا٬ دە٬ سادەی. کەوایە: کە یەکێک بەندیواریت لەگەڵ بپسێنێ تۆش دەڵێی :سا منیش ناتناسم٬ جا٬ ئیتر٬ ئیدی٬کە وای لێهات. (فە.):سێبەر٬ نیسێ٬ سایە. دڵسۆزی٬ میهرەبانی٬ لە- ی تۆوە کارەکەم پێکهات. (باک.): ئاوا٬ ڕەنگ٬ جوور٬ وا٬ وەسا: بەورەنگە٬ بەوجوورە٬ ئاو. کات٬ دەم٬ گاڤ٬ ئەوسا٬ لەوساوە٬ ئیسا. (هەورا.): سایەقه٬ ساو٬ ساماڵ٬ لە (وەستا و مامۆستا)وەکورتکراوەتەوە
ئاسنی ساردکوتان
ئاهی سارد
هەناسەی سارد، نائومێدی دڵشکاوی، ڕەنجەڕۆیی
باخچەی ساوایان
باخچەی منداڵانی گچکە. قوتابخانەی ساوایان
باغچەی ساوایان
خوێندنگەیەکە بۆ منداڵانی تەمەن 4-6 ساڵی
بلاچە(ساڵە)
بەرخی ساوا
(باک) ئەملک
تەلەسم ساز
باربەژنگەر، جادووگەر، ئەفسوونگەر، چاچۆلگەر._ی: جادووگەری، چاچۆلگەری، ئەفسوونگەری، باربەژنگەری
جێژنەی سەری ساڵی
جەژنی کۆتایی هاتنی ساڵێک و دەستپێکردنی ساڵێکی نوێ
جەژنی سەری ساڵ
جێژنێکە بەبۆنەی سەری ساڵێوە. دەکرێ وەکوو: جەژنی سەری ساڵی فەلان، جەژنی گوڵانی خۆمان
حەلاقی (سابڵا.):
جوورە ترێیەکی ئاڵی گلوو خڕە و دەنکی هەیە و بۆ مێلاق دەبێ.
حەوزی کەشتی ساز:
شووێنێکە.
خێرە سات
(خۆ.): خێلەسات، کۆچەرات
خێڵە سات
دەمانچە ساز
دەمانچە دروستکار، دەمانچە چاک کەرەوە، جەخسی.-ی: پیشەی دەمانچە دروستکردن و چاک کردنەوەی
سابات
کەپری هاوینی٬ ناو باخ و باخچەو سەوزیخانەو ئیترە٬ تەنها بۆ سێبەرە
ساباتی
شان و شکۆی دەوڵەتی
ساباق
شووێنی گەورەی ووڕاقی بەر بەرەڵایە
سابربەگی
(هەو.):جوورێکە لە سێ بابەتەکانی گەنمی قەندەهاری
سابروون
(دەر.):نێری ٬ کوور
سابری
(هەورا.): نێری٬ تگه٬ ئەژه٬ خرت٬ بزنەنێرێکە تەمەنی لەسێ ساڵی دابێ یا پتر هێڵرابێتەوە بۆ توو(تۆو)