تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سانەوە
حەسانەوە٬ پشوودان٬ ئاسوودەبوون
تڵیسانەوە
تەڕبوونەوە، خووسانەوە. خووسانەوەی هێندێ چت بە هۆی تەڕبوونیەوە. مردنی کەسێک
تڵیسانەوە
تەوسانەوە(جا)
تۆزانەوەی دەم و لووت
تەوەسانەوە
خۆلادان، دووری کردن
حەسانەوە:
سرەوان، سرەوتن، تەواسان، سانەوە، ئاسوودەبوون، پشوودان، پشی دان، ئارامگرتن، ئارام بوون، بەسەرچوونی ماندووێتی.
خێسانەوە
(ڕەوا.): دڵ تێک هەڵاتن، دڵ لە خێڵە وە هاتن، دڵتێکچوون،دڵ لەژێلڵا هاتن
دیسانەوە
دیسان،هەمیسان
لێسانەوە
پسانەوە
پچڕانەوە، تەزبیحەکەم پسایەوە، لەشکرەکە ئەوەندە زۆر بوو هەر نەپسیایەوە
چرووسانەوە
چرۆسانەوە، چەوسانەوە، ئازارکێشان، کڕووزانەوە، ئارام نەگرتن، لاوازبوون