تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سامان
(باک.): ماڵ٬خووەدیتی٬ دەست و دوو٬ پەڕوپۆ٬ پەڵووپۆ٬ تەڕوتفاق٬ (باک.): بۆچک٬ دەوڵەت٬ خووەماڵی٬ دەستڕۆییشتن٬ بێ-:هەژار٬ دەستکورت٬ لات نەبوو. (موک.):لا ٬ناو٬ ناوچە٬ ئامان٬ ئاووئاوور-یان نیە٬ واتە ئاوو ئاوور ئامانیان نییە. (موک.) هات و چۆ٬سەقام٬ یاسا. (ئەردە.): شێواو٬ بەرباد٬ بێ سەقام
ساماندار
دەوڵەمەند.-ی:دەوڵەمەندی
ساماندان
سەقامدان٬ دروستکردن٬ ڕێک خستن
ساماندن
(ئەردە.): ڕێکخستنی چت
سامانکردن
بەرباد کردن٬بێسەقامکردن
سامانگە
شووێنێکە پووڵ و ماڵی تێدا دابنرێ
بێسامان
بێ دەوڵەت، ڕەجاڵ، ڕیپاڵ. چتی زۆر. بێ ڕێ و جێ، بێ یاسا، ناڕێک._ی: بێ دەوڵەتی، ڕەجاڵی، ڕیپاڵی