تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ساردی
سەردی٬ساری٬سەرماوسۆڵە٬ساردەمەنی
ساردی وسڕی
سەرماوسڕی
ساردە
(شا.):سندان٬ (بۆجنێو.). برنجێکە ئاوی پاییزی خوواردبێتەوە و درەنگ پێ بگات وەکوو گەرمە نەبێت٬ کە ئەم درەنگ پێ دەگات
ساردەدەرد
سندان٬ دەردێکە هەناوی مرۆو هەموو گیان لەبەرێکی دادەگرێ. بۆ جنێویش بەکاردەبرێ
ساردەستدان
ئازارێکە لەسەرماوە ناوزگ کرژدەکات.بۆجنێو بۆ کەسێک بە کاردەبرێ ٬ کە بانگت کات
ساردەسیڕ
کووێستان. –ی:کووێستانی
ساردەمەنی
بۆ هەموو چتێکی سارد بەکاردەبرێ٬ کە بۆ خوواردن و خوواردنەوە دەست بدات
ساردەگیا
گیایەکە وەکوو گەنمی وایه٬ بەڵان گوڵەکەی وە هی جۆی دەچێ و بێ دانە لە نێو دەغڵاندا شین دەبێ
سارمە(هەورا.):
ساڵمە٬گیایەکی پاییزییە گەڵای وەکوو ئەسپینگ وایە گوڵێکی گچکەی زەرد دەگرێ.قۆزاخەی ئاوریشمی هەڵکراوە
سارنج
(باک.): سارینج٬سێرنج٬سارداو٬ئانباری ئاو٬ کۆگەی ئاوی بارانەو ئیتر٬سەرداو
سارومار
ووشەیێکە وەچتی زۆر بۆگەنی دەچووێنن٬ دەڵێن ئەو چتە بۆنی –ی لێدێ:زۆر بۆگەنە
سارۆ
ناوی ئافرەتێکییە بەستەیەکی لەسەر هەڵبەستراوە
سارۆخ
(ئەردە.): سەرپۆش
ساری
(باک.): ساردی٬ نامیهرەبانی
سارێژبوونی برین
سارێژ بیەو زەخمی
سارێژبیەی
(هەورا.): سارێژبوونی برین
سارە
(گژ.٬باجە.):سبەینێ
سارەما
تێبەردانی کارو بەرخانە لە بەیانیاندا لە پێش دۆشینی دایکیاندا
سارەوان
ووشترەوان٬ -ی:ووشترەوانی