تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ساردە
(شا.):سندان٬ (بۆجنێو.). برنجێکە ئاوی پاییزی خوواردبێتەوە و درەنگ پێ بگات وەکوو گەرمە نەبێت٬ کە ئەم درەنگ پێ دەگات
ساردەدەرد
سندان٬ دەردێکە هەناوی مرۆو هەموو گیان لەبەرێکی دادەگرێ. بۆ جنێویش بەکاردەبرێ
ساردەستدان
ئازارێکە لەسەرماوە ناوزگ کرژدەکات.بۆجنێو بۆ کەسێک بە کاردەبرێ ٬ کە بانگت کات
ساردەسیڕ
کووێستان. –ی:کووێستانی
ساردەمەنی
بۆ هەموو چتێکی سارد بەکاردەبرێ٬ کە بۆ خوواردن و خوواردنەوە دەست بدات
ساردەگیا
گیایەکە وەکوو گەنمی وایه٬ بەڵان گوڵەکەی وە هی جۆی دەچێ و بێ دانە لە نێو دەغڵاندا شین دەبێ