تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ساخت
دەستکار٬ کاری دەست٬ دروستکراو٬ ئەم دیوارە ساختی وەستا نەریمانە.سازان٬ سازیان
ساختمان
خانووبەرە٬ سەراپەردە٬ کۆشک٬ ماڵ
ساختوباخت
سازوباز٬ ڕێککەوتن٬ ئاشتبوونەوە٬ (ئەردە.): خلێنەو بلێنە
ساختە
هەڵبەست٬ بەدرۆ پێکەوەنراو٬ ناڕاستی ٬فیچەڵفاچ٬ داتاشراو٬ گزه٬ درۆ٬ دەلەسە٬ داڕژتوو٬ داڕێژراو٬کەڵەک٬ بنجامەتی٬ کوول٬ فڕو فێڵ٬ ڕێکخراو٬ فڕوفێڵ و تەڵەکە
ساختەچی
ساختەکار٬ کەرسەک٬ گزەوون٬ (باک.): بنجامە٬ فێڵباز٬ فڕوفێڵکار٬ درۆزن٬ (کە.):بەزاج٬ (دزە.):چارقاپ٬ قۆڵبڕ
ساختەچیەتی
قۆڵبڕی٬ فێڵبازی٬ ساختەکاری
ساختەچێتی
قۆڵبڕی٬ساختەکاری٬ کردنی کردەوەی پڕ فڕوفێڵ٬ساختە چیەتی٬ قۆڵبڕی٬ فێڵبازی
ساختەکار
ساختەچی٬ (کە.):بەزاج٬ هەڵبەستەر٬ -ی: (باک.): بنجامە ٬هەڵبەستن٬ داڕژتن٬ بنجامەتی٬ ساختەچێتی٬ فیچەڵفاچ
ساختەکردن
ساختەگی
دەستهەڵبەست٬ دەسهەڵبەس٬ دەسژەن
ساختەیی
بڕوانە:ساختەچیەتی
سەروساخت
ئاشنایەتی و ناسیاوی لەگەڵ یەکێکی : ئازاد لەگەڵ بارامی –ی:هەیە-یک سەروساخت