تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کوویزە (ڕایەت)
لاپانە قووڵەکەی جگییە . (باک.) ئارد.
کۆزە
جێ مۆڵگەی کارو بەرخانە.(کە.)کەسێکە سپیاتی ڕیشی لە ڕەشی پتر بێ
کۆزە سپیندار
چنارستان٬ دارستانێکە هەمووی چنار بێ
کێشکە (کە.٬ هەو.٬ دزە.)
کەپرەسەوزە
کەپەزە
(کە.): ئێسک گران
گامیزە (دزە.)
گرووزە (ڕەوا.)
زیندەگۆشتی بن برینان.
گززە
ووزە٬ گیزە.
گزە
تیژڕۆیین٬ گەسک٬ فێڵ٬ ساختە.
گوربزە
بەکەیف٬ بەسبوون.
گوردەگ (دزە.).
سەگی کووێ نەبڕواوە.
گوریزە
کرووزە ٬ لوول٬ گژال٬ قەفقەف و شەپۆلی پرچ.
گوورێزە
(هەورا.) گرژ٬ پرچی قەفقەف٬ (کۆ.) کڕووژ.
گووچانگر (دزە.).
سێ کوچکەی بەرد.
گوڵەپرووزە (جا.)
قەرەخەرمان٬ زووەردە.
گوڵەپەرێزە
گیایەکە گوڵی ڕەنگاو ڕەنگ جوان دێنێ و پەڕی گوڵەکە و لاسکەکەی هەمووی خاڵخاڵن و خاڵدارن.
گوێ مووچ (دزە.).
جووتەگوێ قیت و ڕوو بە بڵند نەبێ ٬ بە ڵکوڕاست ڕوو بە پێشەوە ڕاکشابێ.
گۆرمزە
خەرتەلە ٬ (سوور.) چووزرکە٬ گوڵی شینە و چکۆڵەیە ٬ گیایەکە بە شینی دڕواویە پشتێندێک درێژ دەبێ و گەڵای سێ قامک پانە ٬ بنەکەی ٬ 30ـــ 40 لکێکی بە زەویدا پاندەبێتەوە و بە کوتراوی لەسەر هەر برین و قونێرێکدابنرێت دەری دەکات ٬ دەڵێن بۆ مارانگەز تووش زۆر باشە ٬ بە ڕۆنەوە دەخورێ.
گۆرکە (دزە.).
(دزە.). گۆڕک٬ ئاورگ٬ ئاوردان.