تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەرهەلی
(بار.):جوورە هەڵووچەیەکە
زەروو
(هەو.) زێروو، مارمژ، زاڵوو، زەلوو. زوورک، (وان.):زووری. زاروو، کرمێکی ڕەشی ئاوی دەم تیژە خووێنی پیس دەمژێ لە لەشی مرۆیان
زەرووگر
کەسێکە بە پووڵ زەرووی بە لەشی ئەم و ئەوەوە بنێ
زەرپانن
(ئەردە.): لێدان، کوتان
زەرپچی
(ئەردە.): لێدران، کوتیان، لێدران
زەرچی
(باک.): هەوەڵ سەوزایی بەهارانە
زەرک
(باک.): تاسی ئاوێیە. (بۆتا.) گادۆشە، بێردۆش، سەتڵ، پەقرەج، تاس ، تاسە، کاخک، کاسک لە خاکێ دروستدەکرا.زەرگ.تێکونی گووێزی تەڕە. کەمکۆڵ، (باد.) جوورە ترێیەکە. (زا.) زەردێنەی هێلکە. (باک.): زەرتک
زەرکاهێکی
(شەم.،باد.) زەردێنەی هێلکەی
زەرکووز
(باک.): دارێکە
زەرکەتاڤ
(زا.):زەردەی ئێواران
زەرکەزەوی
گیایەکی بندار و شیرینە پەلکی وە هی کەرەوزێ دەچێ، پاک دەکرێ. بەرز نابێ و بەسەرزەویدا ڕادەکشێ و پەخش دەبێ، سەلکەکەی بەپاککراوی شیرینەو دەخورێ
زەرگ
ئامرازێکی شەڕێ بووە. شیشە ئاسنێکی درێژە دەروێشان لە ڕوومەت و لەشی خۆیانی ڕادەکەن، فڕۆکەی شێخان زەرگە فڕۆکەوانیش دەروێشە. (هەر.) دەستمەنجەل. (ئەردە.): لێدان، کوژتن، تۆپ لێدانی منداڵان لە تۆپی یەکتری، تێخستن
زەرگال
(شەم.، هەورا.): زەنگاڵ، ڕەشکە، پێڵاوێکە لە موو و خوری دروستدەکرێ بۆ سەر بەفر و هیشکانیش باشە. (شەم.) لەلبادی سەر و بنی دروستدەکرێ
زەرگووز
(باک.): جوورە دارە گووێزێکی زەردە
زەرگوون
(باک.): ڕەنگزەرد
زەرگۆز
زەرگێ
(باک.): ناوی ژنانە
زەرگەتە
(کە.،بابا.):زەردەواڵە، زەردەزیڕە، چژ، (باک.): مۆزقرتک.زەردۆڵە، زرکتک، زرگێتە، زلگێتە، ستینگ. (باک.): سێو، شاندەلیک، ناوی دێیەکییە لەسەرچناری خواروو لە سلێمانی
زەرگەزەوی
بڕوانە:زەرکەزەوی